ئەڤین گۆیی لە مەخموور بەبیرهێندرایەوە

ئەڤین گۆیی کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لەگەڵ هەڤاڵانی میر پەروەر و عەبدوڕەحمان کیزل لە پاریس شەهید کران، لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی عشتار یادی کرایەوە.

مەخموور 

 

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی "مەخموور" بە پیشەنگایەتی ئەنجومەنی عشتار، ئەڤین گۆیی، تێکۆشەری کورد کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کوژرا، لەگەڵ دوو هەڤاڵەکەی میر پەروەر و عەبدوڕەحمان کیزیل، بە ڕاگەیەندراوێک بەبیرهێندرانەوە.

 

یادەکە لە دەزگای بنەماڵەی شەهیدان بە بەشداری سەرجەم ئەندامانی دامودەزگاکان بەڕێوەچوو. پێش ڕێوڕەسمی یادەکە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ سەرجەم شەهیدانی ئازادی کوردستان لە کەسایەتی شەهید ئەڤین گۆیی بەڕێوەچوو دواتر جیهان کاپلان، ئەندامی کۆردیۆناسیۆنی ئەنجومەنی عشتار قسەی کرد.

 

"ئەوان دەرفەتی ئازادییان بۆ ئێمە دروست کرد"

جیهان کاپلان قسەکانی بە یادکردنەوەی شەهیدانی شۆڕش دەستپێکرد و وتی: سوپاسی ئەو شەهیدانە دەکەین کە دەرفەتی ئازادییان بۆ ڕەخساندین و ڕێگەیان پێداین بگەینە ڕۆژگاری ئێستامان، ئێمە بە سەردەمێکی مێژوویی و هەستیاردا تێدەپەڕین، ئەم پرۆسەیەی ئێستا ئەزموونی دەکەین لە سایەی شەهیدانەوەیە، و بەبێ شەهیدەکانمان نەماندەتوانی بگەینە ئەم قۆناغە، لە پاریس دوو کۆمەڵکوژی ئەنجامدرا، لە کۆمەڵکوژی یەکەمدا هەڤاڵ سارا و هەڤاڵەکانی ڕۆژبین و ڕۆناهی شەهید کران و لە دووەمیشدا هەڤاڵ ئەڤین و عەبدوڕەحمان کزیل و میر پەروەر شەهید کران.

 

"ئێمە دەستبەرداری ئەم خەباتە نابین تا بکوژەکان دەدرێنە دادگا"

جیهان کاپلان وتی:  ئێمە تا کۆتایی بەدوای دۆزی خۆماندا دەگەڕێین، ئەوروپا بەردەوامە لە پراکتیزەکردنی دڕندەیی و هەژموونی خۆی و هیچ هەنگاوێکی بۆ مرۆڤایەتی نەناوە، لە کاتێکدا پێشەنگەکانمان هێشتا لەوێ دەکوژرێن، ئێمە ئەمە ئیدانە دەکەین، لە کەسایەتی هەڤاڵ ئەڤین دەستبەرداری ئەم دۆزە نابین و هەمیشەش شوێنپێی ئەوان دەڕۆین. ئێمە دەستبەرداری ئەم خەباتە نابین تا بکوژەکان دەدرێنە دادگا.

 

ڕێوڕەسمەکە بە دروشمی ‘شەهیدان نامرن’، ‘بژی ڕێبەر ئاپۆ’، ‘ژن، ژیان، ئازادی’ کۆتایی هات.