کەژەکە شەهیدانی کۆمەڵکوژیی پاریسی یادکردەوە

کۆردیناسیۆنی کەژەکە شەهیدانی کۆمەڵکوژی ٢٣ی کانوونی یەکەمی پاریسی یادکردەوە و ڕایگەیاند، واتادارترین دڵسۆزی بۆ شەهیدان پاراستن و بەهێزکردنی شۆڕشی ژن و ئازادییە.

ناوەندی هەواڵ

 

کەژەکە ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدولڕەحمان کزڵی یادکردەوە کە لە ٢٣ـی کانوونی یەکەم لە هێرشێکی چەکدارییدا لە پاریس شەهیدبوون و وتی: بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی دووەمی پاریس بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین، بەتایبەتی ژنان و گەنجان، لە گۆڕەپانەکاندا تێکۆشان چڕتر بکەنەوە تا ئەو کاتەی بکوژە ڕاستەقینەکان دادگایی دەکرێن، هەروەها لە ٢٣ـی کانوونی یەکەم تا ٩ـی کانوونی دووەم بەشداریی سەرجەم چالاکییەکان ببن.

 

ڕاگەیەندراوەکەی کەژەکە بەمجۆرەیە:

"لە رۆژی ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، بکوژێکی دەوڵەتی تورکی فاشیست بە ناوی ویلیام هێرشی کردە سەر ناوەندی کەلتووری کورد و شوێنکارەکانی کورد و لە ئەنجامدا ئەڤین گۆیی "ئەمینە کارا" کە هەموو ژیانی خۆی تەرخان کردبوو بۆ کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک، بۆ ماوەی ٣٤ ساڵ لە هەموو ناوچەکانی کوردستان تێکۆشانی ئەنجام دابوو، هونەرمەندی کورد میر پەروەر "م. شیرین ئایدن"، وڵاتپارێزی کورد عەبدوڕەحمان کزڵ شەهیدبوون. بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونیان، بە ڕێز، پێزانین و خۆشەویستییەوە یادیان دەکەینەوە و بەڵێنەکەمان دووپات دەکەینەوە کە ئامانجەکانیان بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند بەدی بێنین.

 

هاوڕێ ئەڤین لە نەریتی بەرخۆدانی بۆتان گەورە بوو. لە بەرانبەر ئەو ستەمەی کە لە دژی گەلی کورد، جوگرافیای کوردستان و ژنی کورد دەکرا، بەشداری ڕیزەکانی گەریلاو بوو، بوو بە جوانترین نمونەی وڵاتپارێزیی ژنانی بۆتان. بۆ ئەوەی نەریتی بەرخۆدانی بۆتان بگەیەنێتە هەموو ژنان، بەتایبەت ژنانی کورد و کوردستان بێ‌وەستان تێکۆشانی ئەنجامدا.

 

هاوڕێ ئەڤین گۆیی بۆ ئەو تۆوەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە دڵییدا چاندبووی، لە دڵی هەموو ژنێکدا گەورەی بکات بۆ ماوەی ٣٤ ساڵ لە هەر شوێنک پێویست بوایە لەوێ دەبوو. بە گوتەی 'ژنی ئازاد، کوردستانی ئازادە'ـی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێ کەوت و بە تێکۆشانی نەتەوەیی تێکۆشانی ژنانی خولقاند، بۆ ئازادیی ژنانی کورد تێکۆشانی ئەنجام دا. لە نێو ژنانی کورد کە لە لێواری فەرامۆشکردندا بوون و دان بە ئیرادەیاندا نەدەنرا، لە پارتیبوون تا خۆپاراستن و بنیاتنانی سیستەمی دیموکراتیک بەشداری هەموو کارێک بوو، هاواری ژیانی ئازادیی ژنانی کوردیی بە هەموو جیهان گەیاندە. بە بەرخۆدان و تێکۆشانی خۆی بوو بە یەکێک لە هاوڕێیانی ئازادمان کە مێژووی ژنی ئازادی کوردی نووسییەوە.

 

هەروەها وڵاتپارێزی هێژامان میر پەروەر لە بەرانبەر هێرشەکانی قڕکردنی کەلتووری کە لە ئەورووپادا گەیشتبووە ئاستی قڕکردنی جەستەیی، بەشداری چالاکییە کەلتووری و هونەرییەکان بوو، لە پێناو پاراستنی کەلتوور و زمانی کوردییدا تێکۆشانی کرد. کردەی فاشیست، ئازارەکانی کوردستان و چیرۆکی بەرخۆدانی لە گۆرانییەکانیدا ئاوێتە‌ کرد.

 

وڵاتپارێزی ڕەنجدەرمان عەبدولڕەحمان کزڵیش کاتێک لە کوردستانەوە ڕووی لە غوربەت کرد، دەیزانی هۆکاری ئەم کۆچبەرییە فاشیزمە لە دژی گەلی کورد و بەو تێگەیشتنە بۆ هەمیشە لە نێو تێکۆشانی ئەورووپادا بەشداری کرد، بەها و کەلتووری خۆی پاراست و بوو بە نمونەی وڵاتپارێزی. ژیانی دەربەدەری قبوڵ نەکرد و هەرگیز ڕادەستی ژیانی ئەورووپا نەبوو. بە خەونی گەڕانەوە بۆ کوردستان هەمیشە دڵسۆزی بەها و تێکۆشانی کورد بوو.

 

ئەم ڕووداوە نۆ ساڵ دوای هێرشی سەر سێ ژنی شۆڕشگێڕ لە پاریس لە ساڵی ٢٠١٣ ڕوویدا و وەک کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس بوو بە پەڵەیەکی ڕەش لە مێژوودا، یەکێک بوو لە کارە فاشیستەکانی دەوڵەتی تورک، کە لە ئەوروپا ئەنجامدرا.

 

نەبینینی ئەم کۆمەڵکوژییانەی کە دەوڵەتی تورک لە ئەورووپا و کوردستان ئەنجامی دەدات، بێدەنگی لە بەرانبەر ئەمە هاوکات لەگەڵ بەهێزبوونی ڕێکخستنی چەتەکان، ڕێگە بۆ ئەوە خۆش دەکات کە چەتەکان ببنە بەڵای سەری مرۆڤایەتی. سەرەڕای ئەوەش بکوژەکان دیارن، ھەروەھا دانپێدانانی سیخوڕەکانی 'میت' و چەندین بەڵگەی دیکە ئەوە نیشان دەدەن کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دراون، حکومەتی فەڕەنسا سیستەمی یاسا و دادپەروەری خۆی بە نەبوو دەزانێت، دەوڵەتی تورک دادگایی ناکات و ئەم ڕێکخراوە چەتەییە بەهێزتر دەکات. هێزی ڕاستەقینەی پشت بکوژەکان دەوڵەتی تورکە، میتە. تا ئەو هێزە پیسە چەتانەی کە خاوەندارێتی لە شەڕ و خوێن دەکەن لەبەردەم خەڵکدا دادگای نەکرێن، تێکۆشانمان فراوانتر دەکەین و بەردەوام دەبێت.

 

شەهیدکردنی ئەم شۆڕشگێڕانەی کە لە پێناو بەهاکانی مرۆڤایەتیدا گیانی خۆیان فیداکرد، هێرشێکە لە دژی بەهاکانی مرۆڤایەتی. هەربۆیە دەبێت بە تایبەتی گەلی فەڕەنسا و هەموو گەلانی ئەوروپا بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم کۆمەڵکوژییانە هاوشانی گەلی کورد تێکۆشان بکەن و خاوەندارێتی لە شۆڕشگێڕان و بەهاکانی مرۆڤایەتی بکەن.

 

سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، بە خاوەندارێتیکردن لە شەهیدە هێژاکانمان، بە خاوەندارێتیکردن لە یادەوەرییان و بەدیهێنانی وڵاتێکی ئازاد دەبێت. ڕێکخستن لەسەر بنەمای دیموکراتیک، یەکبوون لە دەوری کۆمینەکان و بونیادنانی ژیانێکی ئازاد خەونی هەموو شەهیدەکانمان بوو و ئەم خەونەیان بۆ ئێمە بەجێهێشت.

 

 دەبێت هەموو ژنان و گەنجان بزانن کە مانادارترین نیشانەی دڵسۆزی بۆ شەهیدان، بە تایبەتی دڵسۆزی بۆ ئەڤین گۆیی پاراستن و بەهێزکردنی شۆڕشیی ئازادی، شۆڕشی ژنانە. بەم شێوەیە دەبێت تێکۆشان فراوان بکەین. لەسەر ئەم بنەمایە بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی دووەمی پاریسەوە، بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین بەتایبەتی ژنان و گەنجان تا دادگایی کردن بکوژە ڕاستەقینەکان لە گۆڕەپانەکان تێکۆشان فراوان بکەن و لە ٢٣ـی کانوونی یەکەم تا ٩ـی کانوونی دووەم بەشداری چالاکییەکان ببن.