کوژراوانى غەزە ٣٠ هەزار کەسى تێپەڕاند

بەهۆی شەڕی بەردەوامی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە، تا ئێستا هەزار و ٤٠٠ كەس، گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی پێنج هەزاری دیكەش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستیی غەزە و وەزارەتی تەندرووستیی ئیسرائیل، لە بارەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی جەنگی کەرتی غەززەوە ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا ٣٠ هەزار و ٣٥ هاوڵاتیی لە غەزە كوژراون، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ٧٠ هەزار و ٤٥٧ كەس.

 

ئاماژە بەوەش كراوە، بەهۆی شەڕ و پێكدادان و بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٨١ كەس لە غەززە كوژراون و ١٣٢ـی دیكەش بریندار بوون.

 

ماوەی ١٤٦ ڕۆژە هێرش و بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە، هەروەها ١٠ هەزار نەخۆشی شێرپەنجە هەیە، بەبێ چارەسەر ماونەتەوە، نزیكەی ٣٥٠ هەزار هاوڵاتیی نەخۆش لە غەززە بەبێ چارەسەرن.

 

وەزارەتی تەندرووستیی ئیسرائیلیش بڵاوی كردەوە، ژمارەی كوژراوانی وڵاتەكەیان بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە گەیشتووەتە هەزار و ٤٠٠ كەس، نزیكەی پێنج هەزاری دیكەش برینداربوون.