ئێران، ٤٠ خوێندکار لە خوێندن بێبەش کراون و یەکێکی دیکەش بانگهێشتی دەسەڵاتی دادوەری کراوە

وەک بەشێک لە سزاکانی دەسەڵاتدارانی ئێران بەسەر ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە ڕاپەڕیندا کردووە، زیاتر لە ٤٠ خوێندکار ڕێگەیان پێنەدرا بچنە زانکۆو خوێندکارێکیش بانگهێشتکرا بۆ دەسەڵاتی دادوەری.

 

ناوەندی هەواڵ

 

زیاتر لە ٤٠ خوێندکار لە کۆلێژە جیاوازەکانی زانکۆی ئاداب بەبێ ئاگادارکردنەوە و بەڵگەنامە و بەڵگەی پێشێلکارییەکانیان لەلایەن ئاسایشی زانکۆوە ڕێگەیان پێنەدراوە بچنە ژوورەوە، ئەنجومەنەکانی یەکێتی قوتابیان لە ئێران ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ئایار ڕایانگەیاند، ئەو ڕێوشوێنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە "بە مەبەستی سەرکوتکردن و بێزارکردنی قوتابیان"ە.

 

فشارەکان زیادیان کردووە

فشارەکان لەسەر خوێندکاران بە شێوەیەکی بەرچاو فراوان بوون، دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا زیاتر لە ٢٠خوێندکار کە لە ماڵی جەلال ئەحمەد دەژیان لە زانکۆی تاران بە "قەدەغەکردنی کاتی بۆ ماوەی نیو ساڵ لە خوێندن و دەرکردن لە نیشتەجێبوون" سزا دران.

ئەو تۆمەتانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی زانکۆی تاران و سزاکانی بێبەشکردنی خوێندن و دەرکردنی خوێندکاران تەنها بۆ دروستکردنی ئاژاوە و بەربەستن لە هەموو کاروباری زانکۆکان، چونکە لیژنەکانی دیسپلین وەک ئامڕازێک بەکاردەهێنن بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکانی دەسەڵات لە وڵاتدا و سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی گەل.

بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆکانی ئێران فەرمانی ڕاگرتنیان دەرکرد، دەرکردن لە خوێندن، قەدەغەکردنی خوێندکاران، دەرکردنی خوێندکاران لە شوێنی نیشتەجێبوون، هەروەها دەرکردنی لە بەکارهێنانی دامەزراوەکانی زانکۆ، ئەم سزادانانە بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی خوێندکارانە کە بەشدارییان لە ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی"دا کرد، تەنها لەم مانگەدا، زیاتر لە ٣٥ خوێندکاری کچ بۆ ماوەی "یەک بۆ دوو وەرز" لە زانکۆی زەهرا ڕاگیران بەهۆی ئەوەی کە ڕەتیان کردەوە "حیجابی ناچاری" لەبەر بکەن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا دەسەڵاتدارانی ئاسایش و دادوەری ڕۆژی یەکشەممە سێپیدە ڕیشنۆ، خوێندکاری وێنەکێشان و نووسەری چیرۆکەکان لە زانکۆی زەهرایان بانگهێشتیان کرد کە بەم دواییانە بۆ ماوەی دوو وەرز لە خوێندن قەدەغەکرابوو، بەهۆی ئەوەی ڕەتیکردەوە حیجاب لەبەر بکات بۆ ماوەی مانگێک زیندانی کرا.

خوێندکارانی چەند زانکۆیەک لەوانە زانکۆی بەهەشتی تاران هەفتەی ڕابردوو لەلایەن پۆلیسی ئەمنییەوە بانگهێشتکران کە لە ٢٠ی ئایاردا بەشداریان لە خۆپیشاندانێک "بۆ ناڕەزایەتیدان بە شەپۆلی لە سێدارەدان" کردبوو.