بەرخۆدان قامیشلۆ: ئامانجمانە یەپەژە لە سووریایەکی نوێدا جێی دەستووری و یاسایی خۆی بگرێت
بەرخۆدان قامیشلۆ، بەڕێوەبەری کەتیبە لە یەپەژە دەڵێت: ئەو خۆناسینەی لەسەر بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا ناسیمان بووە هۆکاری بونیادنانی یەپەژە و جێگرتنی ژنان لە هێز ەسەربازییەکاندا.
هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ بەرخۆدان قامیشلۆ، بەڕێوەبەری کەتیبە لە یەپەژە، لە بەرنامەی "گزنگ" لە کەناڵی ژن تیڤی، دەربارەی دامەزراندنی یەپەژە وەک یەکەمین هێزی سەربەخۆی ژنان قسەی کرد.
"ژنان لە بیری ڕێبەریتیدا دەبێت ئازادانە بژین"
بەرخۆدان قامیشلۆ وتی: ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەپەژە لە تەواوی ژنان پیرۆز دەکەم، لە ساڵی ٢٠١٦دا چوومە ڕیزەکانی یەپەژەوە، سەرەتا لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکامەوە هێزەکان و ئەو بیرەم ناسی، بەڵام ئەو بارودۆخەی لە ناوچەکەماندا بەسەر ژناندا دەهات، لە لایەن دەوڵەتانی داگیرکەرەوە توندوتیژی و کوشتنەکان، داگیرکەران بۆسەر خاکمان هێرشیان ئەنجامدەدا، ژنان دەکەوتنە دەست عەرەبی داگیرکەر، ژنان لە بیری ڕێبەریتیدا دەبێت ئازادانە بژین، بەڵام لە دەستی داگیرکەرانی عەرەبدا ڕووبەرووی توندوتیژی و دەستدرێژیی و بە بازرگانیکردن دەبوونەوە، ئەو دیمەنەنانە بونە هۆکاری بەشداریکردنم لە هێزەکانی یەپەژەدا، دوای بەشداریکردنم بە بیرو فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاشنابووم، لەسەر ئەو ئایدۆلۆژیایەی ڕێبەر ئاپۆ خوێندنەوەو پەروەردەمان لەسەر ژن و خودناسی ئەنجامدراوە، ئەو زهنییەتەی ژنانی لە چوارچێوەی ماڵەکاندا هێشبویەوە، ژنانی وەک دوژمنی یەکدی دەناساند و ئاماژەیان بەوەدەکرد، ژنان ناتوانن پێکەوە بژین، ئەقڵیەتی پیاوسالاری و ئیسلامی سیاسیی ژنانی لە چوارچێوەیەکی زۆرداریدا هێشتبوییەوە، بەڵام هێزەکانی یەپەژە ئەو ئەقڵییەتە ڕەتدەکاتەوە، پێکەوەی ژنان لەسەر فکرێکی ئازاد بونیادنراوە، لە ئێستادا ژنان لەسەر فکروفەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و ژنۆلۆژی خۆیان بەڕێکخستن دەکەن، لە دوای دامەزراندنی یەپەژەوە، هێزەکانی ژنان لە هەر ڕووبەڕوبوونەوەیەکی دوژمندا جێدەگرێت، لەگەڵ سەرهەڵدانی هێرشەکانی تیرۆرستانی داعشدا، ژنان بە چەکەوە بەشداریان لە خەباتی یەپەژەدا کرد، لە کاتێکدا ژنان لە ماڵەکایاندا قەتیس کرابوون، بەڵام لەسەر بیروفەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان بەڕێکخستنکرد، بەشداریان لە هەر جەنگێکدا دەکرد، ڕووبەڕووی دوژمنان و داگیرکەران دەبوونەوە، تا ئێستاش بەردەوامن لە بەرخۆدانەکان، یەپەژە بووە مۆدێلێکی خۆبەڕێوەبەری ژنان، ژنان لە ڕێگەی خۆ پەروەردەکردنی لەسەر زانستی ژنۆلۆژی خۆی پەروەردە کردووە، لەسەر ئەو بیرە بەرخۆدانییەکانیان لە پێناو ژناندا بەردەوام دەبێت.
"ئامانجمانە یەپەژە لە سووریایەکی نوێدا جێی دەستووری و یاسایی خۆی بگرێت"
جەختی لەوەشکردەوە، لە سەرجەم ئۆپەڕاسیۆنەکانی ڕەققە و ناوچەکاندا یەپەژە جێی خۆی دەگرت، ئەو خۆناسینەی لەسەر بیروفەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا ناسیمان بووە هۆکاری بونیادنانی یەپەژە و جێگرتنی ژنان لە هێزە سەربازییەکاندا، کاتێک شەهیدێکمان دەدا ئێمە لەسەر دڵمان گران دەبوو، بەڵام بۆ درێژەدان بە خەباتی هەڤاڵانمان و تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدەکانمان بەردەوام دەبووین و خۆمان بەڕیکخستن دەکرد، لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە ترسمان خستبووە دڵی داگیرکەرانەوە، ئامانجمانە یەپەژە لە سووریایەکی نوێدا جێی دەستووری و یاسایی خۆی بگرێت، شەرڤانانی یەپەژە تێکۆشینی خۆیان بەردەوام دەکەن، ماڵباتی شەهیدان و ژنانی تێکۆشەر بەردەوام لە هەوڵداینی بۆ جێگرتن دەکەن، قبوڵکراو نییە لە سووریایەکی نوێدا یەپەژە جێی یاسایی و سەربازی پتەوی نەبێت، پشتگیرییەکان بۆ هێزەکەمان لە لایەن وڵاتانی جیهانی و ناوخۆیدا خۆی دەبینێتەوە، بۆیە بەردەوام لە هەوڵی بەدەستهێنانی قبوڵکردنداین، لە ڕێگەی کۆبوونەوەو گفتوگۆکانەوە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی پێگەی خۆمان لە ناوچەکەدا دەدەین.
"لەسەر بیرو و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ توانیمان بەڕێکخستن ببین"
پەیامی لە ٤ی نیساندا بۆ ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد، وتی: ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ئێمەو لە ڕێبەرەکەشمان پیرۆز دەکەین، لەسەر بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ توانیمان ژنان بەڕێکخستن ببین، لە پێناو مافەکانی خۆمان و گەلەکەمان بەرخۆدان بکەین، هەر لەسەر ئەو فکرەش درێژەدەرو خەباتکار دەبین، هەروەها جەختی لەوەشکردەوە، یەپەژە هێزێکی بەڕێکخستنکردنە، زۆرێک لە بانگەشە هەڵەکان گفتوگۆکردن لەسەر یەکتر قبوڵنەکردن هەبوو لە نێوان نەتەوەکاندا، بەڵام لە ناو یەپەژەدا نەتەوە و زمان و ئایینی جیاوازی تێدا هەیە، پێکەوە لەسەر بیرو ئایدۆلۆژیایەیک کارەکانمان ئەنجامدەدەین، لەسەر هەڤاڵێتیدا ئێمە بەرخۆدان دەدەین، ئێمە کاتێک شەهیدمان دەدا نەمان دەوت ئەوە عەرەبە یان کوردە بەڵکو دەمانوت ئەوە شەهیدیکی ژنە، بەر لە هەرشتێک وەک ژنبوونی لە خەبات دەڕوانین نەک لە چاوی هۆزو زمان و نەتەوەکانمانەوە، هەروەها لە سووریایەکی نوێدا ئامانجمان پێکەوەیی و خۆپارێزی ژنانە، تا ئێستاش کوشتنەکانی ژنان و منداڵان بەردەوامی هەیە، لە ڕێگەی پەروەردەکردن و گفتوگۆکردن دەتوانین لە سووریایەکی نوێدا ئەو زهنییەتە پیاوسالارییە لە ناوببەین.
لە کۆتایی قسەکانیدا پەیامی خۆی بۆ ژنان نارد، باسی لەوەکرد، ژنان بە تواناو هێز و ئیرادەی خۆی بەباوەڕبێت، بە هێز و تواناکانی باوەڕی هەبێت، ژنانی قارەمان و بەهێز پێویستە بە ناسنامەی خۆی باوەڕی هەبێت، هەروەها بە هێزی یەپەژەی ژنان باوەڕیان هەبێت، لە ڕێگەی پشتیوانییەکانی ژنانەوە دەتواندرێت لە سووریاییەکی نوێدا جێ بگرێت، پارێزگاری لە ناسنامەی ژنبوونمان بکەین، لە ڕێگەی ئەو زانست و زهنیەتەوە ژنان پشتیوانی یەکدیبین تا لە سووریایەکی نوێدا ئەقڵیەتی پیاوسالاری لەناوببەین.