ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بۆ دیاریکردنی هێڵی نوێی تێکۆشانی سیاسی کۆبووەوە

ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بۆ دیاریکردنی هێڵی نوێی تێکۆشانی سیاسی کۆبووەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە ٨ی ئازار لە گۆڕەپانەکان کۆدەبنەوە. ناوەندی هەواڵ

ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بۆ دیاریکردنی هێڵی نوێی تێکۆشانی سیاسی کۆبووەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە ٨ی ئازار لە گۆڕەپانەکان کۆدەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنەکە بۆ دیاریکردنی هێڵی تێکۆشانی سەردەمی نوێ، لەبارەی هاوپەیمانی دیموکراتی، هێرشەکان لەسەر دەستکەوتەکان، گۆشەگیری ئیمڕالی، دۆخی زیندانیانی نەخۆش، پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکان و ٨ی ئازار کۆبونەوەیەکی ئۆنلاینی ئەنجامدا.

 

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپەش بەشداری لە کۆبونەوەکەدا کرد و ئایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لەسەرەتادا قسەی کرد و ئاماژەی بە دۆخی زیندانیانی نەخۆش کرد وتی، " دۆخی زیندانیانی نەخۆش لە کردەوەکانی ساڵی ١٩٨٠ کەمتر نییە، لە زیندانەکان مرۆڤەکان گیان لەدەست دەدەن، دەسەڵات لەدژی زیندانیانی نەخۆش یاسای دوژمنایەتی پەیڕەو دەکات."

 

٨ی ئازار

ئایشە ئاجار باشاران لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان کرد و وتی، " یەکێک لەو رۆژانەی کە عەقڵیەتی پیاوسالاری لێی دەترسێت ٨ی ئازارە کە ئێمە تێیدا کۆدەبینەوە، ئێمەی ژن لە گۆڕەپانەکان لە دەوری یەکتری کۆدەبینەوە، پێویستە هاوپەیمانی و پشتگیری ژنان فراوانتر بکەین."