ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە تاڵیبان دەکات پابەندی بڕیارەکان بێت
لە بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بڕیار دراوە بەوەی تاڵیبان پابەندی ڕێنماییەکان بێت و مافی ئەو هاوڵاتیانە بپارێزێت کە ویستی کۆچکردنیان بۆ دەرەوەی ئەفغانستان هەیە.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ئاب، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڕیارێکیدا داوای لە تاڵیبان کرد ئاگاداری سەلامەتی ئەو هاوڵاتیانە بن کە دەیانەوێت ئەفغانستان جێبهێڵن و پابەندی بڕیارەکان بن.
لە بڕیارەکەدا ئاماژە بە بەیاننامەکەی ٢٧ی ئابی تاڵیبان کراوە، کە هاوڵاتیانی ئەفغانی لە هەر کاتێک و لە هەر سنورێکەوە بێت دەتوانن ئەفغانستان جێبهێڵن، هەروەها جەخت لەسەر پاراستنی مافی مرۆڤ و بەتایبەت ژنان و منداڵان کراوەتەوە.
لە ١٥ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشدا ١٣ ئەندام دەنگیان بە بەڵێ داوە بۆ ئەو بڕیارە و ئەو دەقەی لەلایەن ئەمریکا و فەرەنسا و نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دەرکراوە، بەڵام هەریەک لە ڕووسیا و چین خۆیان لە دەنگدانەکە دەرکردووە.
ت.پ