ئەنجومەنی گشتی ژنان جەخت لەسەر گرنگی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنانی سووریا لە بنیاتنانی ئایندەدا دەکاتەوە
کۆڕبەندی ڕاوێژکاری کە لە شاری حەلەبی سووریا بەڕێوەچوو، جەختی لەسەر پێویستی بەشداریکردنی ژنان لە دانوستانەکانی ئاشتیدا کردەوە ، بە توخمێکی سەرەکی لە گەیشتن بە دادپەروەری گوازراوە و بنیاتنانی ئاشتی مەدەنی دادەنێت.

ناوەندی هەواڵ-لەژێر دروشمی "بە خەباتی ژنانی سووریا، ئێمە سوریایەکی دیموکراتی بنیات دەنێین"، ئەنجومەنی گشتی ژنانی پارتی سووریای ئایندە کۆڕێکی ڕاوێژکاری لە شاری حەلەبی سووریا ڕێکخست، بە بەشداری دەیان چالاکوان و ئەوانەی ئارەزووی پرسەکانی ژنان و دیموکراتی دەکەن.
کۆڕبەندی ڕاوێژکاریی کە ڕۆژی شەممە ١٢ی نیسان لە لایەن ئەنجومەنی گشتی ژنانی پارتی سووریای ئایندەوە ڕێکخرابوو، هەنگاوێک بوو بۆ بەرزکردنەوەی بەشداریی سیاسی و کۆمەڵایەتی ژنان، هاوتەریب لەگەڵ دیدگای پارتەکە بۆ سووریایەکی نوێ کە لەسەر بناغەکانی یەکسانی و دادپەروەری بنیات نراوە.
کۆڕبەندەکە بە وتارێکی بەخێرهاتنی فاتیمە ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی حەلەب دەستیپێکرد و تیایدا جەختی لەسەر "ڕۆڵی سەرەکی ژنان لە داڕشتنی داهاتووی وڵاتدا، بەتایبەتی دوای ساڵانێک لە خەباتی بەردەوام" کردەوە.
ژنان گۆڕانخوازن نەک قوربانی
فاتیمە عەلی، وتەبێژی فەرمی ئەنجوومەنی گشتیی ژنان، تەوەری کۆڕبەندەکەی ناساند، قوربانیدانی شەهیدانی وەبیرهێنایەوە، دیارترینیان هێڤرین خەلەف بوو، کە بە "هێمای سەرکردایەتی ژنە کە ژیانی خۆی بەخت کرد لە پێناو ئازادی و کەرامەتدا" پێناسە کرد.
فاتیمە عەلی ئاماژەی بەوەدا کە "ژنانی سووریا لە کاتی شەڕدا قوربانی نەبوون، بەڵکو بوونەتە ئەکتەری سەرەکی لە داڕشتنی گۆڕانکاریدا، ئێمە دانپێدانانی ڕەمزیمان ناوێت، بەڵکو پرۆژەیەکی نیشتمانی کە ئێمە وەک هاوبەشی ڕاستەقینە لە بنیاتنانی سووریایەکی دیموکراتیدا بناسێنێت". هەروەها تیشکی خستەسەر ئەزموونی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە بە سەرکەوتوویی ناوچە جێناکۆکەکانیان گۆڕی بۆ مۆدێلی بەڕێوەبردنی دامەزراوە پەروەردەیی و ناوخۆییەکان و سەرکردایەتیکردنی هەڵمەتەکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
خەباتی مێژوویی
فاتیمە ساڵح پێداچوونەوەی بە مێژووی خەباتی ژنان لە سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی سووریاوە کرد، جەختی لەوە کردەوە کە "ژن بە سەرکردایەتیکردنی تەڤگەری کۆمەڵایەتییەکان و دانانی بناغە بۆ کۆمەڵگەکان کە لەسەر بنەمای هاوبەشی ڕەگەز دامەزراون، ئازاریان گۆڕی بۆ هیوا.
کۆڕبەندەکە بە کۆمەڵێک دەرئەنجام کۆتایی هات بە ئامانجی وەرگێڕانی گفتوگۆکان بۆ هەنگاوی پراکتیکی. دیارترینیان هەموارکردنەوەی دەستووری داهاتوو بوو بۆ دەستەبەرکردنی یەکسانی ڕەگەزی تەواو، نوێنەرایەتی دادپەروەرانەی ژنان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، لەگەڵ پابەندبوونی یاسایی بۆ جێبەجێکردنی ئەم گەرەنتیانە. کۆڕبەندەکە بریتی بوو لە دامەزراندنی کۆمیسیۆنی نیشتمانی ژنان کە ئەرکی چاودێریکردن و جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی ژنان و بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان، پشتیوانیکردن لە بەشداری سیاسیی پێسپێردرابوو. بەرنامەی ڕاهێنان بۆ ژنانی گەنج لەخۆگرتبوو، و بەشداریکردنی ژنان لە دانوستانەکانی ئاشتیدا وەک توخمێکی سەرەکی لە بەدەستهێنانی دادپەروەری گوازراوە و بنیاتنانی ئاشتی مەدەنی.
لە کۆتاییدا، کۆڕبەندەکە دیدگای پارتی سووریای ئایندە،ئەنجومەنی گشتی ژنان، بۆ سووریای ئایندەی بەرجەستە کرد، کە بڕیارەکان بە بەشداری ژنان داڕێژراون نەک وەک هێمایەک، بەڵکو وەک یاریزانی سەرەکی لە داڕشتنی گۆڕانکاریدا. حەلەب، شارێک کە تووشی وێرانکارییەکانی شەڕ بووە، وەک سەکۆیەک دەمێنێتەوە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە دیموکراتی لە بەهێزکردنی نیوەی کۆمەڵگەوە دەست پێدەکات.