یەمەن... کەمپینی هاوسۆزی و داوای ئازادکردنی ئینتیسار حەمادی دەکات
نورا جەروی، سەرۆکی هاوپەیمانی ژنان بۆ ئاشتی لە یەمەن، هەڵمەتێکی هاوسۆزی بۆ ئینتیسار حەمادی دەستپێکردووە، کە سزای دیاریکراوی بەسەربردووە کە لەلایەن دادگای ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکان لە ڕۆژئاوای سەنعا بەسەریدا سەپێنرابوو.

نور سەریب
یەمەن-سەرەڕای کۆتایی حوکمەکەی، ئینتیسار حەمادی، نمایشکاری یەمەنی کە لە زیندانەکانی حوسییەکان دەمێنێتەوە، ڕووبەڕووی بارودۆخێکی سەخت دەبێتەوە بەهۆی گوێنەدان بە داواکارییەکان و مافەکانی مرۆڤ، چونکە دەبوایە لە مانگی شوباتی پێشودا ئازاد بکرایە.
لە بەرامبەر ڕەتکردنەوەی حوسییەکان بۆ ئازادکردنی ئینتیسار حەمادی، نورا جەروی، سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی لێدراو و ڕزگاربووانی زیندانەکانی حوسییەکان و سەرۆکی هاوپەیمانی ژنان بۆ ئاشتی لە یەمەن، ڕۆژی هەینی ١١ی نیسان هەڵمەتی داکۆکیکردن و هاوسۆزی بۆ پشتیوانی لە ئینتیسار حەمادی دەستپێکرد.
نورا جەروی بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاند "ئێمە کەمپینێکمان دەستپێکرد، بۆ داواکردنی ئازادکردنی ئینتیسار حەمادی،ئەوانەی نایناسن ئەو ئەکتەر و مۆدێلی یەمەنییە،کە لە ٢١ ی شوباتی ٢٠٢١ لەگەڵ سێ لە هاوکارەکانی لە لایەن حوسیەکانەوە دەستگیرکراوە، قێزەونترین تۆمەتەکانی بۆ هەڵبەستراون لەوانە ئەخلاق، لە دادگایەکی نمایشیدا دادگایی کران، بە حوکمی ناڕەوا ، ئینتیسار حەمادی پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەو پێنج ساڵەی لە زیندانی حوسییەکان بەسەربردووە، بەڵام بەزەی نەبووە بۆی و ئەم گروپە ئازادکردنی ئینتیسار حەمادی قبوڵ نەکرد، سەرەڕای ئەو بارودۆخە تەندروستی و دەروونیە سەختەی ڕووبەڕووی بووەتەوە، ئەوان گوێ بەوە نادەن کە ئەو چ ئازارێک دەچێژێت و ڕووبەڕووی چ شتێک دەبێتەوە، بە ڕەگەزپەرستی و ڕق و کینە مامەڵەیان لەگەڵ کەیسەکەی کردووە، جگە لەوەی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی دەدەن، شەرمەزاریان کردووە، لەوانە بە بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەیەک کە ناوبانگی ئینتیسار حەمادی و هاوکارەکانی دەکاتە ئامانج.
هەموو ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان ئەخلاقی بوون، حوسییەکان بە ئەنقەست ئەم جۆرە تۆمەتانە دژی ژنانی یەمەن بەکار دەهێنن،دەزانن کە کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر ژنانی یەمەنی، لە کۆمەڵگە دابڕاودەبن و دووردەخرێنەوە ، بە هۆی ئەو تۆمەتانەوە کەس ناتوانێت بەرگریان لێبکات.
مەحەلیە بەعدانی، ئەو ژنە گەنجەی کە لەگەڵ ئینتیسار حەمادی و هاوکارەکانی بووە، سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە ، حوکمی دیاریکراوی تەواو کردووە، بەڵام هێشتا لە زیندانی ناوەندیدا دەمێنێتەوە، خێزانەکەی بەجێیان هێشتووە و هیچ محرمێکی نییە چاودێری بکات وە لە زیندانی ناوەندی سەنعا دەری بکات، حوسیەکان ئەم کارەیان کردووە کە بەجێی بهێڵرێت و لە زیندان بمێندرێنەوە، سەرەڕای ئەوەی کە ئینتیسار و مەحەلیە ئەم دوو ژنە گەنجە کە دەستگیرکران تەمەنیان ١٩ ساڵ بوو،ئەمڕۆ تەمەنیان ٢٤ ساڵە ،ئەمە کارەساتێکی مرۆییە و دەبێت حوسییەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، هەروەها وازهێنان لە پشتگیری منداڵانی کچ لەلایەن کۆمەڵگەی ناوخۆیی وایکردووە کە حوسییەکان بەردەوام بن لە سەرکوتکردنی ژنان و منداڵانی کچ.
نورا جەروی،سەرۆکی یەکێتی ژنان بۆ ئاشتی لە یەمەن داوای پشتگیری لە ئینتیسار حەمادی و مافی ئازادی کرد، وتی "لە ڕێگەی ئاژانسەکەتانەوە داوا لە کۆمەڵگەی مەدەنی و ناوخۆیی و خێڵەکیی دەکەم دەست تێوەربدەن ،بۆ ئازادکردنی ئینتیسار حەمادی، ئەو تەنیایە و حوسیەکانیش بە ڕەگەزپەرستیەوە مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە، ئەو یەمەنیەکی ئەسمەرە و هیچ خێڵێکی نییە، زۆر هۆکار وایکردووە زیادەڕەوی بکەن و نزیکەی پێنج ساڵ لە زیندان بیهڵنەوە، داوا لە هەموو ڕێکخراوە ناوخۆییەکان بەتایبەتی ژنان دەکەم کە پشتیوانی لە کەمپینی ئازادکردنی ئینتیسار حەمادی بکەن.
بەزەییان بۆ بارودۆخەکەی و باری تەندروستی و دەروونی هەبێت ،بەسە بۆ ئەو ساڵانەی کە بەبێ تاوانی لە زیندان بەسەری بردووە، ئەوەی بەسەریدا هاتووە تراژیدیایەکی مرۆییە کە مێژووی یەمەن لە حوسییەکان و تەنانەت لە یەمەنییەکان خۆش نابێت، بۆ ئەو بێدەنگی بوون و زوڵمەی بەرامبەر بە ژنانی یەمەن دەکرێت، هیوادارم میدیاکاران و چالاکوانان بەشداری ئەم کەمپینە بکەن، بۆ ئەوەی ئینتیسار حەمادی بە تەنیا نەهێڵینەوە، ئازادی بۆ ئینتسار و هەموو ژنە دەستگیرکراوەکان.
لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١، حوسیەکان ئینتیسار حەمادی، نمایشکاری یەمەنی و سێ کچی دیکەیان دەستگیرکرد کە لەگەڵیدا بوون، پاش ئەوەی لە خاڵێکی پشکنینی ئاسایشدا لە شاری سەنعای ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکان ڕاگیران، برانە شوێنێکی نادیار و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا،ناچار کران بە چاوبەستراویەوە ڕاپۆرتی لێپرسینەوە واژۆ بکەن، پێش ئەوەی بخرێنە زیندانی ناوەندی سەنعا.
پاش چەند دانیشتنێک، لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، دادگای ڕۆژئاوای سەنعای سەر بە حوسییەکان بڕیاری دادوەری دەرکرد ،لە دادگاییەکی نائاشکرا و بە تۆمەتی پێشێلکردنی ئەخلاقی گشتی، لە دژی ئینتیسار ئەلحەمادی و سێ هاوکارەکەی، حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەر ئینتیسار حەمادی و یەکێک لە هاوکارەکانی سەپێنرا، لە هەمان کاتدا کچە گەنجەکەی دانیشتووی ناوچەی بەعدانی بە سێ ساڵ زیندانی سزا درا ،ئەو کچە گەنجەی لەگەڵیان بوو بە یەک ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو سزا درا.