لە برادۆست دایکێک و دوو منداڵی مین پێیاندا تەقییەوە

بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لە سنووری برادۆست سێ ئەندامی یەک خێزان کە دەوترێت بۆ کۆکردنەوەی گژووگیای بەهاری ڕوویان لە ناوچەکە کردبوو، بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

 نیوەرۆی ئەمڕۆ ١٣ی نیسان، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە سێ كەس، کە ئەندامی یەک خێزانن و پێک هاتوون لە ژنێک و دوو منداڵی برینداربوون.

 

بەپێی زانیارییەکان ئەم کەسانە بە مەبەستی كۆكردنەوەی گژووگیای بەهاری چوونەتە شوێنەکە و لەوێ دەستکاری مینیان کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە و بە سەختی بریندار بوون، ئێستا لە نەخۆشخانەی سیدەکان چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت.

 

ژنەکە تەمەنی ٣٧ ساڵە و یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی ١٢ ساڵ و یەکێکی تریش تەمەنی ٢٥ ساڵە و خەڵکی گوندی نزارییەی دەشتی هێرتا لە شارۆچکەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێرن.