ڕیماس قەسام؛ ڕەنگدانەوەی تەواوی نەوەیەکی فەڵەستینی

گەشتەکەی ڕیماس قەسام تەنها کارێکی ڕاگەیاندنی نییە، ڕەنگدانەوەی تەواوی نەوەیەکی فەڵەستینییە کە لیبیایان وەک ماڵێکی دووەم دۆزیەوە، هێماکانی وەک کلیل و دار زەیتونیان هەڵگرتووە، بە خاک و هەستکردن بە سەربەخۆی خۆیانەوە لکاون.

مونا تۆکا

 

لیبیا- لە ستۆدیۆیەکی بێدەنگ لە ناوەندی شاری سەبهای لیبیا، ڕیماس قەسام، پەخشکەر و بەرهەمهێنەری بەرنامە تەلەفزیۆنی و ڕادیۆییەکان دانیشتوە، تێکەڵەیەک لە نۆستالژیا و شانازی لە ڕوخساریدا دیارە، دەنگی لەناو تۆنەکانیدا مێژوویەکی دوور و درێژ و چیرۆکی نیشتمانێک هەڵگرتوە کە هەرگیز پێی نەناوە، هەروەها وڵاتێک کە لە لەدایکبوونەوە لە باوەشی گرتوە و بە گەرمی دەوری داوە.

 

چیرۆکەکە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوەوە دەست پێدەکات، کاتێک باوکی وەک مامۆستایەک لە کەرتی پەروەردەدا گەیشتە لیبیا، بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕا بۆ ئەوەی ژیانێکی نوێ بونیاد بنێت دوور لە تۆزی شەڕ و ئاوارەی، ڕیماس قسام، وتی: من لێرە لە ناوەندی پزیشکی سەبها لەدایک بووم، سەرەتا نەمدەزانی سەر بە لیبیام یان فەڵەستین، هۆشیاری لە بیرۆکەی نیشتمان وردە وردە هات، ڕەنگە لە پۆلی سێیەمی سەرەتایەوە دەستی پێکردبێت، کاتێک کە لەوە تێگەیشتن کە دوو وڵاتم هەیە: فەڵەستین و لیبیا.

 

ئەو منداڵا کچە کە لە دەوری گەرمی بنەماڵەکەی و بنەمای خوێندنگەکەی گەورە بووە، ئەو خۆی بینی کە لەگەڵ گەورەترین ڕوداوی فەڵەستینیدا یەکتر دەبڕێت کە جیهانی هەژاندوە، کوشتنی منداڵ محەمەد دوڕە، کە نادادپەروەری دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلی بۆ جیهان ئاشکرا کرد و بوو بە هێمای ئازارەکانی فەڵەستینی، وتی: پێشتر وێنەکانمان لە خوێندنگەکان دەبینی، فێری دۆزی فەڵەستین دەبووین، هەستکردن بە سەربەخۆی فەڵەستین لەناومدا گەشەی کرد، هەرچەندە لە لیبیا دەژیام، هەستم دەکرد دوو نیشتمانم هەیە کە خۆشم دەوێن و بەشێکن لە بوونم.

 

"کلیلەکە هێمای گەڕانەوەیە"

لە ماڵەکەیدا هێمایەکی زیندوی بۆ ئەم سەر بەخۆییە هەبوو، کلیلێک کە بە دیوارەکەوە هەڵواسرابوو، لەوبارەیەوە پرسیاری لە دایکی کرد و وەڵامەکەی وەک چیرۆکێکی ئەفسانەی هات، کە وتی: ئەم کلیلە، دایکم پێی وتم، کلیلی ماڵی خێزانەکەیە لە گوندی حەمامە لە فەڵەستین، کە لە ساڵی ١٩٤٨ بەهۆی داگیرکاریەوە ئاوارە بوو، کە ئەندامی هەر خێزانەک پێش ئاوارەبوون کلیلی ماڵەکەیان برد و کلیلەکەش بوو بە هێمای گەڕانەوە.

 

داری زەیتون کە لە یادەوەریەکانی بنەماڵەی فەڵەستینیدا چێندرابوو، هێمایەکی دیکەی خۆڕاگری و هیوا بوو، ڕیماس قسام ئاماژە بەوە دەکات، کە کلیل و دار زەیتون نوێنەرایەتی خۆڕاگری و خەونی گەڕانەوەمان دەکەن، هەرچەندە من هەرگیز پێم لەسەر خاکی فەڵەستین دانەناوە، ئەم سەر بەخۆبوونە بووەتە بەشێک لە من، لە بوونم جیانەکراوەتەوە.

 

"ڕاگەیاندن: پلاتفۆرمی ئەو بۆ دەربڕینی پرسەکانی گەلەکەی"

بەدرێژایی ساڵان، ڕیماس قەسام لە ڕاگەیاندنەکانی لیبیادا پلاتفۆرمێکی دۆزیەوە کە لە ڕێگەیەوە بتوانێت پرسەکانی گەلی فەڵەستین دەرببڕێت و دەنگی فەڵەستینیەکانی ئاوارەبوو گەورە بکات، هەرچەندە بە بڕوانامەی پرۆگرامسازی کۆمپیوتەر و زمانەکان دەرچوە، بەڵام ڕێکەوت بووە هۆی ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥دا بچێتە جیهانی ڕاگەیاندن، لەو کاتەوە لە پشت مایکرۆفۆن و کامێرا کاردەکات، وتی: پلانم نەبوو بچمە ناو ڕاگەیاندنەکانەوە، بەڵام دۆزی فەڵەستین هۆکاری سەرەکی بوو، بە شێوەیەکی جەستەی نەمتوانی بگەمە فەڵەستین، بۆیە لە ڕاگەیاندنەکان سەکۆیەکم دۆزیەوە کە دەنگم ببیسترێت و بیگەیەنم بە کەسانی دیکە.

 

کاری ڕاگەیاندنی ئەو تەنها کارێک نەبوو، پەیامێک بوو کە میللەتی لە شاشەی تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و لە ناڕەزایەتی و لە یادکردنەوەی شیرین ئەبو عاقلە، ڕۆژنامەنوس و لە ڕووداوە ئازاربەخشەکانی دیکەدا هەڵگرت، تەنانەت ئەگەر لە فەڵەستین دووریش بم، دەتوانم خۆشەویستی بۆ نیشتمان و مافی گەڕانەوە لە منداڵەکانمدا بچێنم، خاکەکە بە عەرەبی دەمێنێتەوە و ئێمەش ڕۆژێک دەگەڕێینەوە، ئەگەر ئێمەش نەبین، ئەوا نەوەکانی دوای ئێمە دەگەڕێنەوە.

 

ڕاگەیاندنەکانی لیبیا، لایەنگری دۆزی فەڵەستین بوو بە شێوەیەک کە لە زۆرێک لە ڕاگەیاندنەکانی تردا نایدۆزیتەوە، وەک ڕیماس قسام باسی دەکات، لە لیبیا هەستم بە غەریبی نەدەکرد، ئاڵای فەڵەستین لەگەڵ ئاڵای لیبیا بەرزکرایەوە، هاوپشتی ڕاستەقینە بوو، تەنانەت لە کۆکردنەوەی ئەو هاوکارییانەی کە دەگەیشتنە غەززە، هاوکات ڕاگەیاندنە جیهانیەکان زۆرجار سنوورێک بۆ گفتوگۆی ئازادانە لەسەر دۆزی فەڵەستین دەسەپێنن.

 

"لێکچوون لە داب و نەریتەکاندا"

ڕیماس قەسام لەناو داب و نەریتی کۆمەڵگەی لیبیادا پەروەردە بووە کە لە زۆر ڕووەوە لە کۆمەڵگەی فەڵەستینی دەچێت، ئەمەش وایکرد کە بە ئاسانی بگونجێت، داب و نەریتەکانی لیبیا زۆر لە داب و نەریتی فەڵەستینییەکان دەچن، تەنانەت وشە و شێوەزارەکانیش تێکەڵاو بوون، گەلی لیبیا لە خۆشەویستیان بۆ خاکەکەیان و هەستکردن بە سەربەخۆی لەگەڵ فەڵەستینییەکان هاوشێوەن.

 

سەرەڕای مەودای نێوانمان، جەخت لەسەر گرنگی چاندنی هەستی نیشتمانپەروەری لە نەوەکانی داهاتوودا دەکاتەوە، گرنگترین شت کە من دەمەوێت بۆ منداڵەکانم ئەوەیە کە وڵاتەکەیان خۆشبوێت و بەرگری لێبکەن و وە ترسیان هەبێت بۆی، من پەروەردە کراوم بۆ ئەوەی خاکەکەم و خۆشبوێت و سەربەخۆ بم، و هەر واش پەروەردەیان دەکەم.