ڕاژن: تێکۆشانمان بە ئیرادە لە ڕێبازی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بەردەوام دەبێت
ڕاژن لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی گوڵستان تارا و پاڵەوان بەهادین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بەو هێز و ئیرادەیەی لێیان بە میراا دەگرین، بەگوێرەی خەونەکانیان لەسەر ڕێگای ئازادی ژنان درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەن.

ناوەندی هەواڵ
پێشەنگەکانی ڕۆژنامەگەری ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە ڕێگەی سەیدسادق لە شاری سلێمانی لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا گیانیان لەدەستدا.
کۆردیناسیۆنی ڕاژن لە یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین وتی: سەرەڕای ئەو هەموو هەڕەشە و هێرشانە، هەڤاڵانمان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بەدوای دادپەروەری کەوتن بۆ ڕاستی و دەستبەرداری دیدگاکەیان نەبوون بۆ ڕاپۆرتکردنی ڕاستییەکان.
لە ڕاگەیەندراوی کۆردیۆناسیۆنی ڕاژن هاتووە:
ئەوانەی شەڕیان دەوێت و سوود لە شەڕ وەردەگرن هەمیشە ڕاستییەکان وەک ئامانجی یەکەمیان هەیە، ساڵێک لەمەوبەر و لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ دوو ژنە پێشەنگەکانی چاپەمەنی ئازاد بە ناوەکانی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە سەیدسادق لە شاری سلێمانی بەهۆی بۆردوومانێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە شەهید بوون، وەک ڕاژن هاوڕێ شەهیدەکانی ڕۆژنامەگەریمان لەگەڵمان لەبیرە، ڕێز و حەسرەت و سوپاسگوزاری، دووپاتکردنەوەی پەیوەندیمان بە خەباتەکەیانەوە ئەوان بەدوای ڕاستی بوون، ڕێگاکەمان ڕۆشن دەکردەوە.
گوڵستان تارا جێپەنجەی خۆی لە مێژوودا بەجێهێشت، شۆڕشگێڕێک بوو بۆ چاپەمەنی ئازاد
گوڵستان تارا، لە سەفەری چاپەمەنی ئازاددا کە لە ساڵی ٢٠٠٠ دەستی پێکرد، لە زۆر ناوچەکانی کوردستاندا کاری کرد، بوو بە دەنگی گەلی کورد و ژنانی کورد، سیاسەتی شەڕی تایبەتی لەسەر ژنان و هاوکاری ئاشکرا کرد، لەسەر گەندەڵی، هەژاری، ناعەدالەتی نووسی، پەردەی درۆکانی دڕاند و ڕاستییەکانی ئاشکرا کرد. جێپەنجەی خۆی لە مێژوودا بەجێهێشت، شۆڕشگێڕ بوو بۆ چاپەمەنی ئازاد، بە خۆشەویستی بۆ ئازادی ژیانی خۆی لە پێناو گەلەکەیدا بەخت کرد. هێرۆ بەهادینیش تەمەنی ٢٧ ساڵ بوو، ڕۆژنامەنووسێکی گەنج بوو، خەڵکی شاری سلێمانی بوو، گوێی لە ئازارەکانی ژنانی باشووری کوردستان گرتبوو، ژیانی ئەوانی تۆمار کردبوو، بە شوێن پێی حەقیقەت و دادپەروەریدا ڕۆیشتبوو. ئەو ڕۆژنامەنووسێکی بە جۆش و خرۆش و جەختکردنەوە بوو، بە ئامانجگرتنی بە ڕێکەوت نەبوو. ئەو کەسانەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، کەوتنە ئامانج، چونکە کرێکاری چاپەمەنی ئازاد بوون، چونکە فاشیزم بە شێواندنی ڕاستییەکان، بە پشتگوێخستنی، بەردەوامی هەیە.
سیستەمی سەرمایەداری، کە تێیدا هەژموونی پیاو بەردەوامە، ژیانێکی ئازاد و ڕووناکی و کۆمەڵگەیەکی ئارامی ناوێت، بۆیە هەمیشە ڕووناکی و ژنان دەکاتە ئامانج، هەوڵی بێدەنگکردنی ڕۆژنامەگەری ئازاد دەدات. چاپەمەنی ئازاد یەکێکە لە گەرەنتییە بنەڕەتییەکانی کۆمەڵگا، دژی ئەو سیستەمە کاردەکات کە پیاوان زاڵن. یەکێک لە ڕێگاکانی گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئازاد، گەیاندنی ڕاستییەکانە بە کۆمەڵگا. بەئامانجکردنی ڕۆژنامەگەری ئازاد واتە بەئامانجکردنی ئازادی و ڕاستی و گەرەنتی کۆمەڵایەتی.
بانگەوازی لە هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەین لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسان بکەن
سەرەڕای هەموو ئەم هێرشانە، مێژوو نیشانی داین کە حەقیقەتخوازان هەمیشە لە دژی سیستەمی دیسپۆتیستەکان وەستاونەتەوە و ئاڵای خۆیان هەڵکردووە و تا ئەمڕۆش گەیشتوونەتە ئەو ئاستە. ئەگەر جیهان هێشتا شوێنێکە کە مرۆڤەکان بتوانن بەردەوام بن لە ژیان، ئەوە لە سایەی ئەو کەسانەدایە کە سەرەڕای هەموو فشار و ستەم و هێرشە جینۆسایدەکان بەرەنگاری بوون. لە سایەی ئەو تێکۆشەرانەیە کە دەستبەرداری ئیدیعاکانیان بۆ دیموکراسی و ئازادی نەبوون، کە باجی ئەمەیان داوە. هەڤاڵانمان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین سەرەڕای هەموو هەڕەشە و هێرشەکان، ڕووبەڕووی مەرگ بوونەتەوە، بەدوای ڕاستی و دادپەروەریدا کەوتن و دەستبەرداری خەباتیان نەبوون. تەنانەت لە سەختترین پرۆسەکانی شەڕیشدا، هەم هێرشەکانی تورکیا و هەم سیاسەتەکانی عێراق و حکومەتی هەرێمی فیدراڵی کوردستانیان ئاشکرا کرد، پەردەی پیسی درۆ و سیاسەتی تایبەتی شەڕیان دڕاند. لەگەڵ کوشتنەکانیان، جارێکی تر ڕاستییەکان دەرکەوت، پێشێلکردنی ڕێساکانی شەڕ و هاوکاریش جارێکی دیکە ئاشکرا بوو. لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕاستییەی کە لە سایەی شەهیدانی ڕۆژنامەگەری ئازادماندا هاتۆتە ئاراوە، داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەین لێپرسینەوە لە بەرپرسان بکەن.