دامەزراوەی ئاشتی: ئاستەنگ کردنی کوردی زیان بە ڕۆحی پرۆسەکە دەگەیەنێت

دایکانی ئاشتی سەبارەت بە ڕێگریکردن لە وتاری کوردی دایکانی ئاشتی لە پەرلەمانی گەورەی تورکیا ناڕەزایەتییان نیشانداو وتیان: ئاستەنگ کردنی کوردی زیان بە ڕۆحی پرۆسەکە دەگەیەنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دامەزراوەی ئاشتی سەبارەت بە ڕێگریکردن لە وتاری دایکانی ئاشتی بە زمانی کوردی لە پەرلەمان ناڕەزایەتی دەربڕی و ڕایگەیاند کە ئەمە زیان بە ڕۆحی پڕۆسەی ئاشتی دەگەیەنێت.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە مافی ئازادی قسەکردن بە زمانی دایکی، مافێکی بنەڕەتی مرۆڤە و لە چارەسەرکردنی پرسی کورددا بنەمایەکی سەرەکییە.

 

ئەوەش ڕاگەیەندرا کە لە کۆبوونەوەکانی کۆمیسیۆندا هیوا بوونی هەیە، بەڵام ڕەتکردنەوەی داواکاریی دایکی ئاشتی نەزاهەت تەکە لە ٢١ی ئابدا زیان بە متمانەی پرۆسەکە دەگەیەنێت.

 

دامەزراوەکە داوای لە نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمان کرد دەستبەرداری ئەم هەڵوێستە بێت کە گفتوگۆ و دانوستان دەخاتە مەترسییەوە و ڕایگەیاند کە ئاشتی لە ژینگەیەکدا بەرهەم دێت کە هەمووان بتوانن ئازادانە بە زمانی خۆیان قسە بکەن