”یەکڕیزی ژنان لە ڕۆژائاوای کوردستان گرنگە”

ڕەمزیە محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ”تەڤ-دەم”، باسی لە نموونەی ژیانی دیموکراتیکی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد و ڕایگەیاند، کە ئێمە بە هێزی ژنان سەرکەوتن بونیاد دەنێین.

نەغەم چاچان

 

قامیشلۆ- لە ڕۆژئاوای کوردستان نموونەی ژیانی دیموکراتیکی ژنان پشتیوانی لە ململانێی نێوان شەڕە سیاسییەکان و هێرشە جیهانییەکان دەکات، ئەم نموونەیە لەسەر مافەکانی ژنان و ئازادی و بەهێزی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان بونیاد نراوە، بۆ پاراستنی ئەم نموونەیە، پێویستە بەردەوام گرنگیدان بە پەروەردەی ژنان و پاراستنی مافە کۆمەڵایەتییەکان و هەوڵە سیاسییەکان بدریت، دەسەڵاتی ژنان لە شەڕە سیاسییەکاندا لە نێوان هەوڵی پەروەردەیی و شۆڕش و شەڕی گەشەپێدان دەخرێتەڕوو، بۆ ئەوەی نموونەی دیموکراتیک ئێستا سەرکەوتوو بێت.

 

ڕەمزیە محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ”تەڤ-دەم”، سەبارەت بە نموونەی ژیانی دیموکراتیکی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد، لە سەرەتای قسەکانیدا، وتی: ٨ی ئادار ڕۆژی تێکۆشانی ژنان لە هەموو ژنان و دایکان پیرۆز بێت، دوای ئەو هەموو شەڕ و خەبات و بەرخۆدانە، هیوادارین ڕۆژی ٨ی ئاداری ٢٠٢٦، ڕۆژی هیوای ئازادی و سەرکەوتن بێت، خەباتی ژنان هەمیشە بەرزتر بێت بۆ ئەوەی لە ٨ی ئاداردا پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان مسۆگەر بێت، ئێمە بەو هیوایانە چالاکییەکانی ٨ی ئادار ڕۆژی تێکۆشانی ژنان دەست پێدەکەین.

 

”مسۆگەرکردنی مافەکانی ژنانی دیموکراتیک”

ڕەمزیە محەمەد ڕایگەیاند، کە ژنان پێویستیان بە ڕێکخستنە و وتی: ژیانی ژنان کە لەسەر بنەماکانی شۆڕشی ژنان و بەتایبەتی هەمواری یەکەم و هەروەها یەکسانی و دادپەروەری و مسۆگەری دیموکراتیکیانەی مافەکانی ژنان بونیاد نرابوو، هەمیشە پێشێل کراوە و ژنان هەمیشە تووشی ئازار و چەوساندنەوە بوون، پێویستە ژنان خۆیان ڕێکبخەن بۆ ئەوەی بنتوانن مافەکانیان دووپات بکەنەوە.

 

”گرنگ ڕێکخستنی ژنانە”

ڕەمزیە محەمەد ڕایگەیاند، ڕۆڵی ژن لە سیاسەت و کۆمەڵگەدا لە هەمووی گرنگترە و وتی: ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگە و سیاسەتدا گرنگە، چونکە ساڵانێکە مافەکانیان لێسەندراوەتەوە و لە سیاسەت دوورخراونەتەوە، بەڵام لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان ڕێبازێکی دیکە دیاری کرا، ژنان توانیان بە ئەزموون و ڕێکخستن و ئیرادەی خۆیان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا خۆیان بسەلمێنن و نوێنەری خۆیان بکەن، ئەوەی گرنگە ڕێکخستنی ژنانە، ئەگەر ژنان لە دەوری ڕێکخراوەکەیان کۆببنەوە و بتوانن بەرەنگاری هێرش و بەئامانجکردنی ژنانی پێشەنگ ببنەوە، ئەوە ڕوونە کە ڕێکخراوی ژنان لە بەردەم سیستەمی دەوڵەتی نەتەوەیی دەبێتە چەک، ژنان توانیان بە ئیرادەی خۆیان سیستەمی جیهانی بگۆڕن، پێویستە ژنان لە ٨ی ئاداری ئەمساڵدا ئامادەبن و ئیرادەی خۆیان بسەلمێنن و مافە ژیانی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان مسۆگەر بکەن.

 

”ژن لە هەموو شوێنێکی شۆڕشی ڕۆژئاوادا جێگەی خۆیان گرتووە”

ڕەمزیە محەمەد ئاماژەی بەوەدا، کە ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بوونیان هەیە و جێگەیان هەیە و وتی: ئەو نموونەیە لە شۆڕشی ژنان دامەزرا، نموونەیەکە کە هەموو ژنێک پێشەنگ بووە و ئیرادەیەکی هەبووە و توانیویەتی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا لە هەموو شوێنێک جێگەی خۆیان گرتووە، زۆرێک لەو کەسانەی سەردانی ڕۆژئاوا دەکەن، کاتێک لە باشووری کوردستانەوە دەپەڕنەوە بۆ ڕۆژئاوا، لە هەموو شوێن و کۆڵان و دامەزراوەیەکدا ژن دەبینن، هەروەها ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری خەباتی ژنان بوو کە ڕێگای ئازادی بۆ ژنان کردەوە، بۆیە کاتێک ژنان پێشەنگ بوون لە هەر کۆمەڵگەیەکدا و توانای ئەوەیان هەبێت ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، ئەوا ئیرادەی ژن ڕوون دەبێتەوە، بەم ئیرادەیە ژنان دەتوانن سیاسەت بگۆڕن و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بونیاد بنێن، کۆمەڵگەی ڕۆژئاوای کوردستان کۆمەڵگەیەکی دیموکرایکییە کە هەموو پێکهاتەکان دەتوانن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، گوزارشت لە کولتووری خۆیان بکەن و هەروەها ڕۆڵی سەرەکی لە پاراستنی کولتوور و زماندا بگێڕن، دایکان و ژنان پارێزراون.

 

”کاتێک ژنێک پێشەنگ بێت لە شۆڕشدا، ڕووبەڕووی هێرشی زۆر دەبێتەوە”

ڕەمزیە مەحمەد سەرنجی بۆ جیاوازی ئەم نموونە و نموونەکانی دیکەی ناوچەکە ڕاکێشا و وتی: ئەم نموونەیە جیاوازە لە هەموو نموونەکانی جیهان، چونکە نموونەیەکی کۆمەڵایەتیکردن دروست دەکات، نموونەیەک کە مافەکانی هەمووان دیاری دەکات، نموونەیەک کە ڕێگەی بۆ هەموو پێکهاتە و ڕێکخستنی ژنان خۆش کردووە، ئەمەش دەبێتە بەربەستێک لەبەردەم دەوڵەتی نەتەوەیی و سیستەمی دەسەڵاتدا، بەهۆی ئەمەوە هێرشەکان بۆ سەر ئەم نموونەیە لە زیادبووندایە، ژنانی پێشەنگ لەناو ڕێکخراوەی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێنە ئامانج، هەمیشە ژنانی پێشەنگ پەروەردە دەکەین تا تاوانبارانیان سزا دەدرێن.

 

”خەبات و بەرخۆدانی ژنان بەردەوامە”

ڕەمزیە محەمەد ڕایگەیاند، کە کاریگەری ئەو هێرشانە بۆ سەر دایکان و منداڵان لە هەموو ساتەکانی ژیاندا زۆر گەورەیە و وتی: سیستەمی حکومەتی کاتی مافی ژنانی لە دەستوور و لە بەڕێوبەریدا لەناوبردووە، لەگەڵ ئەوەش خەبات و بەرخۆدانی ژنان بەردەوامە، لە ٨ی ئادار ڕۆژی تێکۆشانی ژنان کە بەرگری لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان دەکەین لە بەرامبەر هەموو هێرشەکاندا، دروشمەکانمان بەرز دەکەینەوە.

 

”بە هاوپشتی ژنان دەتوانین دەسەڵاتی ژنان نیشان بدەین”

ڕەمزیە محەمەد جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان پێویستیان بە خاوەندارێتی لە شۆڕشەکەیان هەیە، بۆ ئەوەی ئێمە بە خۆڕاگری و ئازادیمان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ڕۆڵ ببینین، پێویستە مافەکانمان لە دەستووری نوێی سووریادا جێگیر بکرێن، مافەکانمان بە یاساکانی پاراستنی ژنان پارێزراو بن، یەکگرتوویی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان گرنگە، کاتێک یەکگرتوویی ژنان بەهێزتر بێت و بونیاد بنرێت، سیستەمی دەسەڵاتی دەگۆڕێت و بە چاوێکی جیاوازەوە سەیری ڕێکخراوی ژنان دەکرێت.

 

”ئێمە لەگەڵ یەپەژەین”

ڕەمزیە محەمەد بیری هێنایەوە کە خەڵک لە سەرانسەری جیهان بۆ دۆزی یەپەژە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و وتی: بینیمان چەند کەس و گەنج و خوێندکار بۆ شۆڕشی ”ژن، ژیان، ئازادی” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شۆڕشیانکردووە، ئەوان لە سەرانسەری جیهان بۆ دۆزی یەپەژە خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و دەنگیان بەرزکردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە، کە ئێمە لەگەڵ یەپەژەین و ڕێگە نادەین مافی ژنان بسەنرێتەوە، داهاتوەی نموونەی ژنانی ئازاد و ژیانێکی ئازاد و یەکسان و دیموکراتیک لە مەترسییەکی گەورەدایە، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەڕێکی گەورە ڕوویداوە، ئامانج لەو شەڕە شکاندنی دەسەڵاتی ژنانە، بۆئەوەی ئێمە بەسەر ئەم مەترسییە زاڵ بین، بتوانین نموونەی شۆڕشی ژنان بین هەمیشەیی و بڵاوی بکەینەوە بەسەر جیهاندا، پێویستە ژنان بە ڕەنگ و دەنگ و کولتووری خۆیان یەکتر قبوڵ بکەن، بەبێ گوێدانە زمان و کولتوور، بۆ ئەوەی بتوانین داهاتوویەک بونیاد بنێین و نموونەی شۆڕشی ژنان مسۆگەر بکەین.