یەکێتی ژنانی عەلەوی داوای بەشداریکردنی چالاکییەکانی ١ی ئایاریان کرد

یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتی داوای لە هەمووان کرد کە ڕۆژی ١ی ئایار ڕۆژی کرێکاران پیرۆز بکەن و لە مەیدانەکان بن.

ناوەندی هەواڵ

یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتی بە بۆنەی ڕۆژی ١ی ئایار، ڕۆژی کرێکاران داوای لە هەموان کرد بەشداری چالاکییەکان بکەن، لە راگەیەندراوێکدا بە ناونیشانی "بۆ دروستکردنی جیهانێکی دادپەروەرانە و یەکسان و ئازاد، ئێمە لە ١ی ئایاردا لە مەیدانەکانداین"، وترا کە لیڤیاتانی کاپیتالیست سوورن لەسەر جەنگ، تێیدا هاتووە، "حکومەتی ئەوروپا و ڕای گشتی دژی داگیرکاریی ڕووسیا لە ئۆکرانیان، بەڵام هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی بۆ سەر ناوچە کوردییەکان چاوەڕوان نەکراون".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە "هەژاران و کرێکاران و ژنان و منداڵان باجی شەڕ دەدەن"، یەکێتیەکە داوای لە هەموو خەڵک کرد کە لە ١ی ئایاردا دژی شەڕ هەڵوێست وەربگرن.