لە دۆسیەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵێکی کچ لە ئیلح کەسێک دەستگیرکرا

لە چوارچێوەی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێک لە شاری ئیلح، هێزە ئەمنییەکان برای ئەو منداڵەیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە دەستدرێژیکردنە سەری، لە کاتێکدا منداڵەکە گواستراوەتەوە بۆ ناوەندێکی پاراستنی منداڵ.

ئیلح 

 

لە شاری ئیلحی باکووری کوردستان، منداڵێکی کچی کەمئەندامی هزری لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەیەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، پشکنینی پزیشکی لە نەخۆشخانەکەدا دەرکەوت کە منداڵە کچەکە حەوت مانگ و نیو دووگیان بووە.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ژننیوز، منداڵە کچەکە کە دەوترێت لە کارگەیەکدا کار دەکات، دوای ئەوەی هەستی بە هیلاکی کردووە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، لە کاتی پشکنینەکانی مانگی ئایار دەرکەوت کە دووگیانی حەوت مانگ و نیوە، دوای ئەوەی ڕووداوەکە دەرکەوت، منداڵە کچەکە گواسترایەوە بۆ ناوەندێکی پاراستنی منداڵ.

 

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە، براکەی دەستگیرکرا و دواتر بە تۆمەتی "دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵێک" تۆمەتبارکرا، هەروەها دەرکەوتووە کە لە لێکۆڵینەوەکاندا نمونەی دی ئێن ئەی لە باوکەکە وەرگیراوە.

 

دانیشتووانی ئەو گەڕەکە کە منداڵە کچەکە تێیدا دەژی ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەو منداڵە کچە کەمئەندامی هزری هەیە و لە کارگەیەکدا کاری کردووە، لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی بەردەوامە، ڕاپۆرتی کەیسەکە بڕیاری نهێنی هەیە.