یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال کۆبوونەوەی ساڵی خۆی ئەنجامدا

یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال کۆبوونەوەیەکی ساڵانەی ئەنجامداو ئەو خەباتەی بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی سەردەکەوێت ئازادی" ئەنجام دراوە هەڵسەنگێندرا.

شەنگال

 

لە کۆمەڵگەی گوندی بۆریک، یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا، کۆبوونەوەکە بە بەشداری دەیان ژنی گەنج بەڕێوەچوو، ژنانی گەنج یەک بە یەک هەڵسەنگاندنیان بۆ کارەکانیان کرد لە ساڵی ٢٠٢٣ و وتیان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال لە شەنگال چەندین هەنگاوی نوێی لە بواری خۆڕێکخستن و پەروەردەدا ناوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی سەرەکی گۆشەگیرکردنی توندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بارودۆخی سیاسی بەگشتی گفتوگۆی لەسەرکراو دواتر ژنانی گەنج هەڵسەنگاندنیان بۆ کارەکانی ئەمساڵیان کرد و پلانەکانیان بۆ ساڵی داهاتوو دیاری کرد.

 

"ناساندنی بیری ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی سەرەکیمانە"

لە کۆبوونەوەکەدا گەنجان ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان هەڵسەنگاند و ڕایانگەیاند کە سەرەڕای ئەوەی کار بۆ هەنگاوی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کراوە و هەنگاوەکانی ناساندنی بیری ڕێبەر ئاپۆ لەنێو گەنجاندا گیراوەتەبەر بەڵام بەکەم هەژمار دەکرێن و وترا: وەک گەنجان، ئەرکی سەرەکیمانە بیری ڕێبەر ئاپۆ بناسێنین هەتا ئەو کاتەی ڕێبەر ئاپۆ بە جەستەیی ئازاد دەبێت، لە هەموو کاتێک زیاتر تێدەکۆشین بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە.

 

"ئلە دژی عەقڵیەتی دەوڵەتی پیاوسالاری تێدەکۆشین"

هەروەها ژنانی گەنج بە وردی هەڵسەنگاندنیان بۆ سیاسەت و سیاسەتەکانی سەر شەنگال کرد و ئاماژەیان بەوە کرد، هێرش و پلانەکان بۆ سەر کۆمەڵگە زۆر دوور نین لە فەرمانەکە و وتیان: لە مێژوودا خەڵکی ئازاد هەمیشە لە دژی ستەمکاران ڕاپەروین، ئەمڕۆ لە شەنگال، ئەو خەباتەی کە بە بیری ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت،  ژنان پیشەنگایەتی دەکەن، وەک ژنانی گەنج، ئەرکی سەرەکیمان تێکۆشانە دژی دواکەوتوویی سیستمەکە و دژی هۆشیاری پیاوە دەسەڵاتدارەکان.

 

"بۆ یەکەم جار لە ئەمساڵدا ژنانی گەنج ژنۆلۆژیان هەڵسەنگاند"

لە کۆبوونەوەکەدا هێرشە تایبەتەکانی جەنگ بۆ سەر ژنانی گەنج بە چەند خاڵێک هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا و ڕایانگەیاند: "لە ماوەی ساڵێکدا دوو کامپی ژنانی گەنج کرایەوە بۆ ناساندنی ژنۆلۆژی و بە وردی گفتوگۆیان لەسەر کرا. بۆ ناسینی  کولتووری ئێزیدی و خۆشەویستی سروشت، شوێنە پیرۆزەکانی وەک فەرخان خەتونا قوبە سەردانیان کرا و درەختەکان لەبەردەم کۆمەڵەکە چاندران، لە ماوەی ساڵدا چەندین کۆبوونەوە و وۆرکشۆپ و سیمینار و پەروەردە لە گوندەکان و شەنگال و شارەکە بەڕێوەچوو، لەگەڵ ئەوەی ژنانی گەنج خۆیان لە ژنۆلۆژیدا پەروەردە دەکەن، هێرشە تایبەتەکانی جەنگ زیادیان کردووە، ژنان ڕایانگەیاند هەرچەندە ئامانج لە گەیشتن بە هەموو ژنانی شەنگالە، بەڵام هێشتا هاوسەرگیری لە تەمەنێکی زوودا بەرزە و فشار لەسەر ژنان هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردن و دابەشکردنی کاری ڕێکخراوەکان و پەروەردە لە ساڵی داهاتوودا.

"ئەرکی سەرەکیمان ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە"

ئەکین چەکۆ، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال، هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو کارە کرد کە لە ماوەی ساڵدا ئەنجامیان داوە و وتی: ئەمساڵ کارێکی زۆرمان کردووە و کاری سەرەکیمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و هەروەها ژنانی گەنج بووە بۆ تێگەیشتن لە بیری ڕێبەر ئاپۆ،  سیمینار و کۆبوونەوە و پەروەردە بەڕێوەچوون، بەڵام هێشتا کەمن بەهۆی ئامانجی مەزنمان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکەمان، ساڵی داهاتوو ڕێکخراوبوونی زیاتر بنیاد دەنێین و بیری  ڕێبەر ئاپۆ بڵاو دەکەینەوە.

 

هەڵمەتی "ژن، ژیان، ئازادی سەردەکەوێت ئازادی" بە ڕیکخستنبوون بەهێز دەبێت

هەروەها ڕەمزا جەمیل بە هەمان شێوە هەڵسەنگاندنی کردو داوای لە ژنانی گەنج کردو وتی: بە درێژایی ساڵ کارمان کردووە، بەڵام ئێمە وەک ژنانی گەنج، تێکۆشان و خەباتمان فراوان دکەەین تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت، تێکۆشانمان بەرز دەکەینەوەو داوا لە ژنانی گەنج دەکەین بەشداری هەڵمەتی ژن، ژیان، ئازادی بکەن بۆ ئەوەی بتوانین خۆبەڕێوەبەری بەدەستبهێنین و ژیانێکی ئازاد و دیموکراسی بنیاد بنێین.