حوکمی زیندان بۆ مەهۆش توسلی دەرکرا

سزای ٢١ مانگ زیندانیکردن بۆ مهۆش توسلی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن ژیان ئازادی" جێبەجێ کرا.

ناوەندی هەواڵ-

 

مەهۆش توسلی دانیشتووی شاری پیرانشار، حوکمی زیندانیکردن لە ژێر چاوەدێری قەزایی لەگەڵ دانانی دەستبەندێکی ئەلیکترۆنی بۆماوەی ٢١ مانگ جێبەجێ کرا.

 

ئەم ژنە لە دادگای شۆڕشی شاری پیرانشار، دادگایی کرا و لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە،  بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم"، بە ٢ ساڵ زیندانی سزای بەسەردا سەپێندرا و دوای ئەوەی ملکەچی بڕیارەکە بوو، سێ مانگ لە حوکمەکەی کەمکرایەوە، لە پاش دەستبەسەرکردنی بۆ یەکێکی دیکە لە دامودەزگا ئەمنییەکان گواسترایەوە.