دەنگی ژنێکی کۆیی؛ ڕەنگدانەوەی ڕەسەنایەتی

وێستگەکانی خەباتی هونەری زوو بۆ خەڵات خالید دلێر کۆتایی هاتووە، بەڵام هێشتا لەزهنى زۆربەمان ئەو دەنگە رەسەنە  دەزرنگێتەوە.  

شلێر کۆیی

 

کۆیە-هونەر لە مێژیوی گەلی كورددا هەمیشە زمانحاڵی ئازار، خۆشەویستی و بەرخۆدان بووەم لە نێو ئەو ناوانەی کە پەنجەمۆری خۆیان لە مێژووی هونەری کوردی و گۆرانی فۆلکلۆردا جێهێشتووە، هونەرمەند خەڵات خالید دلێر جێگەیەکی دیاری هەیە، ئەو لە سەردەمێکی هەستیاردا دەستی بە کاری هونەری کردو بە دەنگە زوڵاڵ و ڕەسەنەکەی توانی شوێنپەنجەی خۆی دیاری بکات، لەم ڕاپۆرتەدا، تیشک دەخەینەسەر وێستگەکانی ژیان و خەباتی هونەری و ئەو ئاستەنگانەی لە ڕێیدا ڕووبەڕوویبوونەتەوە.

 

سەرەتاکان و کاریگەریی خێزان

بەهۆی پشتیوانیی بەردەوامی باوکییەوە، توانیویەتی لەسەر هەمان ڕێچکە بەردەوام بێتو پەرە بە تواناکانی بدات، لە ساڵانی هەشتاکاندا، خەڵات خالد دلێر چەندین بەرهەمینایابی پێشکەش بە ئەرشیفی هونەری کوردی کردووە، سەرەتای دەستپێکی کاریهونەری خەڵات دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەشتاکان، لە خێزانێکی هونەری و ئەدەبیپەروەردە بووە؛ باوکی، ئاوازدانەرو شاعیر، ئەدیب و دەنگخۆش بووە و هاندەریسەرەکی بووە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا بۆ ئەوەی بێتە ناو دنیای هونەر و گۆرانی وتنەوە.

 

ڕێگەی هونەریی خەڵات خالید دلێر بێگومان بێ گیرو گۆڕ نەبووە؛ لە سەردەمی ڕژێمیپێشوودا، لەبەر بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی، ڕازی نەبوون بە ئاسانی کارەهونەرییەکانی بڵاو ببنەوە یان مۆڵەتی پێبدرێت، تەنانەت لە قۆناغێکدا، گۆرانیناسراوی "بەهارە"  کە ڕەهەندێکی نیشتمانی هەبووە، ئەمەش وایکردبوو کەڕووبەڕووی کۆت و بەند و ئاستەنگی جۆراوجۆر ببێتەوە. سەرەڕای ئەم هەموو کۆسپ و تەنگەژانە، ناوبراو کۆڵی نەداوەو بەردەوام بووە لە خزمەتکردن بە هونەر و ڕەسەنایەتیکوردی .

 

یەکەم گۆرانی بەهارە بەهارە بووەو لەلایەن حکومەتی بەعس قەدەغە کراوە

خەڵات خالید دلێر، سەبارەت بەدەسپێکى کارى هونەرى بۆ ئاژانسەکەمان وتى: ئیستا لە سلێمانى دادەنیشم، سەرەتای دەستپێکردنی کاری هونەرییم باوکم گۆرانی بەهارەبەهارەی بۆ دانام ویستمان تۆماری بکەین لەگەڵ مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی، بەڵامحکومەتى ئەوکات ڕازی نەبوو بە گۆرانیەکان، دواتر لە سەرەتای هەشتاکاندا لەگەڵکاتی شەڕی عێراق و ئێران، گۆرانی بەهارە بەهارەمان تۆمارکرد لەگەڵ تیپیمۆسیقای بێخودی منداڵان، هۆکارى قەدەغە کردنەکەش ئەوەبوو کە باوکم هۆنراوەکەی نوسیوەو دووەم هۆکار زانیان کە ئەو هۆنراوەیە بۆ کاتى ئاشبەتاڵ نووسرابوو،حکومەت درکى بەوەکردبوو مەبەستەکە بەهارنیە بەڵکو ئاشبەتاڵەکەیە،.بەڵام لەگەڵ شەڕى ئێران وعێراق شتەکان گۆران، خۆا خواى بوو یەکێ بێت و گۆرانیتۆمارکات.ئینجا لەتەلەفزیۆنى کەرکوک بڵاو بۆوە.  

 

ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆتایی هەشتاکانیش گۆرانی ئەی قومری لەگەڵ تیپی مۆسیقایکەرکوک مۆنتاژ کرا وتی: باوکم و شەوکەت ڕەشید کۆرسم بوون، گۆرانی ئەی قەمریبۆ ئەگریمان تۆمار کرد، دوو گۆرانی تریشم هەیە، یەکیان لەگەڵ تیپی مۆسیقایبێخودی منداڵان، یەکیان لەسەر شانۆ بوو، چەند جاریش لە فێستیڤاڵی تایەر توفیق و گۆرانیەکانیم دووبارە کردووەتەوەولە زۆربەى فێستیڤاڵەکان و گۆرانی( ئەژین ئەژین)ملەسەر شانۆ وتۆتەوە، بەڵام ئەو تۆمار نەکراوە، نازانم ئەگەر لاى کەسانێک تۆمارکرابێت، بەڵام من نەمبینیوە تەنیا لەسەر شانۆ گۆرانی ئەژین، بەرەو ئاشتی، بەرەوئازادی ئەژینم وتووە .

 

خەڵات خالید، ئاماژەى بەوەشکرد کە باوکى ئاوازدانەر بوو،، ئەدیب و شاعیر بوو وتی: باوکم خۆشی دەنگێکی خۆشى هە بوو، گۆرانی دەوت بەهۆی ئەوە لە منداڵیەوە هەولیلەگەڵمدام ئەو وتى دەنگت خۆشەو یارمەتی دام لەسەر هەمان ڕێچکە بەردەوام بم کە دەستمپێکرد ئەوکات هەشت ساڵان بووم.

 

"گۆرانیبێژی باش و بەتوانامان هەیە"

خەڵات خالید سەبارەت بە هۆکارى وازهێنانى لەگۆرانى وتی: لە ساڵى نەوەتەکان لە ساڵى  ١٩٩٢ و ١٩٩٣ هەموو کەسێ گۆرانى دەوت و شتەکان ئاسایی بوون هەرچى هەبوو دەهاتە ناو بابەتی هونەرەوە، منیش لەوکاتەوە وازم هێنا هیچکە گۆرانیم نەوت، گۆرانى بێژى باشمان هەیە و زۆریش بەتوانان. 

 

لە کۆتایی قسەکانیدا سەبارەت گۆرانى قومرى کە دەوترێت بەسەر دایکیدا هەڵدەڵێى؟ خەڵات خالید وتى:  راستە دایکم ناوى قومرى بووە، بەڵام ئەو هۆنراوەیە لە ساڵەکانی ١٩٥٨ باوکم نووسیوێتى، نەخێر ئەو هۆنراوەیە باوکم بۆ کۆترى قومرى نووسیوە.