ئازەر مەنسوری سەرۆکی بەرەی چاکسازی دەستگیرکرا

ئازەر مەنسوری، سەرۆکی بەرەی چاکسازی لە ئێران بە تۆمەتی "گرتنەبەری هەڵوێستی نادەستووری" لە ئێران دەستبەسەر کراوە.

ناوەندی هەواڵ


بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هەواڵی لە ڕۆژنامەکانی ئێران، دەسەڵاتداران بە تۆمەتی "هەڵوێستی دژە دەستوور" لێکۆڵینەوەیان لە ئازار مەنسووری دەستپێکردووە و لەو چوارچێوەیەدا دەستبەسەر کراوە.

 

هەروەها سپای پاسداران، ئیبراهیم ئەسگەرزادە، بەرپرسی کۆمیتەی سیاسی بەرەی چاکسازی و یەکێک لە ئەندامانی سەرەکیی بەرەکەی بە ناوی موحسین ئەمینزادە، لە هەمان دۆسیەدا دەستبەسەر کردووە.

 

دەسەڵاتداران تۆمەتی "چالاکی دژە دەستووری و پڕوپاگەندەی دوژمن"یان وەک هۆکاری دەستبەسەرکردنیان هێناوەتەوە.

 

ئازەر مەنسوری دوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی بەرەی چاکسازی، بەهزاد نەبەوی، بوو بە سەرۆکی گشتیی ئەو بەرەیە.