ئایشە ئەفەندی: گەلی کورد لەگەڵ ڕێبەر و تەڤگەرەکەی ئامادەیە بۆ هەموو پرۆسەکان

سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئایشە ئەفەندی، ئەندامی ئەنجومەنی خێزانی شەهیدان دەڵێت: دەوڵەتی تورکیا بە جددییەکی جێی پرسیارەوە پڕۆسەکە بەڕێوە دەبات، کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاشتی هەمیشەیی هەیە.

بەرچەم جودی

کۆبانێ- ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، لە نێو سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریدا، بۆ چارەسەری هەمیشەیی لە کوردستان، پرۆسەی ”ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”ی دەستپێکرد.

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە بە چەندین هەنگاوی گەورە مەبەستی سەرکەوتنی پرۆسەکەیان خستووەتەڕوو، بەڵام ماوەی زیاتر لە ساڵێکە بەهۆی نادڵنیایی هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا و بێکاری یاسایی پڕۆسەکە لاوازی بەخۆیەوە دەبینێت.

 

ئایشە ئەفەندی، ئەندامی ئەنجومەنی خێزانی شەهیدانی کۆبانێ سەبارەت بە پێشکەوتنی پرۆسەی ”ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” هەڵسەنگاندنەکانی خۆی بۆ ئاژانسەکەماندا باسکرد.

 

ئایشە ئەفەندی وتی: کاتێک پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوباتدا بڵاوکرایەوە، لە کاتێکدا هات کە هەموو جیهان لە ڕووی سیاسییەوە داخرابوو و ڕوون نەبوو کە پرۆسەکانی ئێستا بەرەو کوێ دەڕۆن، زانیاری بە تەواوی لە ڕێبەر ئاپۆ پچڕا، ڕەنگە لە تورکیاوە کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ هەبووبێت، بەڵام وەک گەلی کورد و تەڤگەرەکەی، ئێمە زانیاریمان نەبوو.

 

”مەبەستی ڕێبەری تەڤگەرەکە و گەلی کورد ڕوونە”

ئایشە ئەفەندی سەبارەت بە هەنگاوەکانی پەکەکە وتی: لە ٢٧ی شوباتدا هەموو گەلی کورد و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوەڕێی پەیامی ڕێبەر ئاپۆ و ڕاگەیاندنی ئەم پرۆسەیە بوون، لەو کاتەدا زۆربەیان لە ناوەڕۆکی ئەو پرسە تێنەگەیشتن و تووشی شۆک بوون، خەم و بێ ڕەوشتییەکی گەورە سەریهەڵدا کە ئەو ساتانە هێشتا لە یادەوەرییەکانماندا زیندوون، هەنگاوە سەرەتاییەکانی ئەم پرۆسەیە لە باکووری کوردستان و لە نێو گەریلاکان و لەسەر لوتکەی چیاکان نرا. سەرەتا بینیمان چەندین کۆبوونەوە و کۆنگرە ئەنجامدرا و دواتر مەراسیمێکی سیمبولی سووتاندنی چەک بەڕێوەچوو، بە واتایەکی تر تەڤگەر و گەلی کورد نیازی ڕوونی خۆیان لە دژی مسۆگەرکردنی پڕۆسەی ”ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” دەربڕی.

 

”بێ گومان هەموو لایەنەکان لە دەوڵەتی تورکیا نزیک دەبنەوە”

لە درێژەی هەڵسەنگاندنەکەیدا، ئایشە ئەفەندی سەرنجی بۆ هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا ڕاکێشا و وتی: دەزانین مێژووی حکومەتی تورکیا بەرامبەر گەلی کورد پڕە لە خیانەت، جینۆساید، کۆمەڵکوژی و کارەسات، بۆیە ئەو هەڵوێست و هەڵسەنگاندنانەی کە خرانە پێشەوە پشتڕاستیان کردەوە کە ئەوان باوەڕیان بە تەڤگەرەکە و ڕێبەرەکەی هەیە بەڵام باوەڕیان بە دەوڵەتی تورکیا نییە لەم بابەتەدا،

لەبیرمان نەچێت کە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لە ڕابردوودا چەندین جار هەوڵیان داوە ئاشتی و ڕاگرتنی شەڕی گەریلاکان، بەڵام دەوڵەتی تورکیا هەمیشە پێشێلی کردووە و ڕەتی کردووەتەوە، بە واتایەکی تر دەبینین زیاتر لە ساڵێکە و تا ئێستا تەنها پەرلەمان پێکهاتووە و دەرکردنی یاسایەک کە مافەکانی گەلی کوردستان بپارێزێت لە بەرنامەی کاردایە، بە پێچەوانەوە هیچ هەنگاوێکی بناغەی نەنراوە.

 

”پێویستە سەرنج لەسەر پرسە گرنگ و کاریگەرەکان بدرێت”

ئایشە ئەفەندی سەبارەت بە پێویستییە بەپەلەی ئەو پڕۆسەیەی کە دەبێت دەوڵەتی تورکیا هەڵیبگرێت، ئەم پرسانەی وروژاند، وتی: ئێستا چی پێویستە؟ سەرەتا هەموو زیندانیانی باکووری کوردستان، بەتایبەت ئەوانەی بە ناوی دۆسیەی کۆبانێدان، ئازاد بکرێن، لە لایەکی ترەوە ئەم ئەنجومەنەی کە دامەزرا پێویستە هەڵبستێت بۆ ئەرکەکەی و بە زووترین کات یاسایەک دەربکات، و دەست بە کاری یاسایی خۆی بکات، جگە لەوەش پێویستە چارەسەرێکی یاسایی بۆ کادیرانی تەڤگەرەکەمان لە شاخەکانی کوردستان بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش چارەنووسی خۆیان بزانن و بەشداری پرۆسەکە بکەن، بێگومان شتی سەرەکی و گرنگتر ئەوەیە کە بنەڕەتیترین چارەسەر بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکرێت.

 

”ئێمە ئامادەین بۆ هەموو پرۆسەکان”

ئایشە ئەفەندی، ئەندامی ئەنجومەنی خێزانی شەهیدان لە کۆتایی هەڵسەنگاندنەکەیدا بەم هەڵوێستە وتی: ئەگەر ئەم پرۆسەیە بەڕێوە نەچێت و کۆتایی پێ بێت، کە هیوایمان ئەوە نییە، بەڵام دیسان دەڵێم، ئەو کاتە گەریلاکانمان بڕیاری خۆیان دەدەن، ئەو پێشەنگانەی کە لە پێناو ئاشتیدا چەکەکانییان سووتاند، ئەوان بڕیاری خۆیان دەدەن و ئێمەش وەک گەل لەدوای بڕیاری هەڤاڵانمان دەبین، شەرڤانمان هەن، بە هەزاران بەرخۆدانیان بۆ ئەم دۆزە کردووە، هەر بۆیە ئەم دۆزە هەرگیز لەناو ناچێت، هێزمان هەیە و تێکۆشانمان مەزنە، هەروەها ئەوەی گرنگە، دروستکردنی یەکێتییەکی نەتەوەییە لەژێر سێبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و ڕاگەیاندنی، هەر بۆیە پێویستە و گرنگە ئێستا گەلی کورد بەتەواوی لەنێو سەفەربەریدا بێت، بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بگەیەنینە سەرکەوتن و بوونی خۆمان لە لەناوچوون بپارێزین.