ئاوارەبوونی زۆرەملێ و دەستگیرکردن لە شار و کامپی جەنین بەردەوامە

هێزەکانی ئیسرائیل لە شارە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنییان دەستگیرکرد، هاوکات ماڵی کەسانی دیکەشیان وێرانکرد لە ناو گەمارۆیەکی خنکێنەردا کە دۆخی مرۆیی توندتر کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر شاری جەنین و کامپەکەی و دەیان کەس کوژران و برینداربوون و دەیان هاوڵاتی مەدەنییان دەستگیرکردووە و موڵک و ماڵی خەڵکیان بەشێوەیەکی بەرفراوان لەناوبردووە.

 

دوێنێ ٧ی شوبات، هێزەکانی ئیسرائیل ماڵە مەدەنییەکانی ناو کامپی جەنینیان تەقاندەوە، هەروەها دوای ئەوەی بە بولدۆزەر دەرگای چوونە ژوورەوەی و شەقامی سەرەکی بەرەو ئەو نەخۆشخانەیەی گرت، بەردەوام بوون لە گەمارۆدانی نەخۆشخانەی حکومی جەنین لەکاتێکدا نەخۆشخانەکە بەدەست کەمی ئاوی خواردنەوەیەکی زۆرەوە دەناڵێنێت بەهۆی ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی تانکی ئاوی بەرگری شارستانی بۆی.

 

دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە شارۆچکەی بورقین لە ڕۆژئاوای جەنین هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک کە تێیدا نیشتەجێ بوو، هاوڵاتییەکی دیکە دەستگیرکرا، کاتێک هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی یامون لە ڕۆژئاوای جەنین، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بۆ دوانزەیەمین ڕۆژی لەسەریەک بۆ سەر شاری تولکەرم هێرشەکانی بەردەوامە و دانیشتوانەکەی ناچاربوون لەژێر هەڕەشەی چەکدا هەڵبێن.

 

هێزەکانی ئیسرائیل دوای ئەوەی هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان لە گەڕەکی تولکارم و ئەزبەت ئەلتەیاح و دنابا ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنییان دەستگیرکرد و یەکێکیان بەر لەوەی دەستگیربکرێت بە توندی لێیدرا لە ماوەی کاتژمێرەکانی شەودا گولـلەی قورس و هەڕەمەکیشیان ئاراستەی ماڵی خەڵکی سڤیل لە کەمپەکەدا کرد.

 

هێزەکانی ئیسرائیل لە جەنین، تولکارم و تامون بەردەوامن لە تەقاندنەوەی ماڵەکان و وێرانکردنی ژێرخانی و ئاوارەکردنی دانیشتووان لە ماڵەکانیان.