یاریکردن بە زمانی کوردی، سەندیکای ڕۆژنامەنووسان دەهێنێتە دەنگ

چەند ڕێکخراوێک هۆشیارییان دەباری یاریکردن بە زمانی کورد لە بەشێک لە ڕاگەیاندنەکان داوە، نیگەرانی خۆیان بەرامبەر تێکدانی زمانی کوردی و سەرلێشوانی وەرگرانی ڕاگەیاندنی کوردی لە ڕاگەیاندنەکانەوە خستەڕوو. ناوەندی هەواڵ

چەند ڕێکخراوێک هۆشیارییان دەباری یاریکردن بە زمانی کورد لە بەشێک لە ڕاگەیاندنەکان داوە، نیگەرانی خۆیان بەرامبەر تێکدانی زمانی کوردی و سەرلێشوانی وەرگرانی ڕاگەیاندنی کوردی لە ڕاگەیاندنەکانەوە خستەڕوو.

ناوەندی هەواڵ

 

لقی سلێمانی سەندیکانی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لەگەڵ هەریەک لە (ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان، ڕێکخراوی ماددەی ١٩، ڕێکخراوی نیشتیمانی هەمەجۆر) بڵاوکراوەییەکیان لە پەڕەی فەرمی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەووە، تێیدا نیگەرانی خۆیان بەرامبەر تێکدانی زمانی کوردی خستەڕوو.

 

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، ئەوان گلەی و بێزاری تاکی کورد دەگەیەنن، کە ژمارەیەک لە میدیا ئەلیکترۆنی و کەناڵە بینراو و نوسراوەکان  دۆخێکیان لە بێ متمانەی و بێ بڕاوی لای وەرگری کورد کردووە، یاری بە زمان و زمانەوانی کوردی دەکەن.

 

هەروەها ئاماژەش بۆ ئەوەکراوە، کە بەشێک لە دەزگاکان منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بۆ جوڵاندنی سۆزی وەرگر بەکاردەهێنن، لایەنەکانی دیکەی بابەتەکان ون دەکەن، گرنگی بە ئیتیکی ڕاگەیاندن نادەن، ناشرینییەکان جوان دەکەن و جوانیەکان ناشرین دەکەن، بێزارییان لای وەرگری کورد دروستکردووە، لە کاتێکدا ئیستا قۆناغی خۆ ناساندنی ڕاگەیاندنی کوردییە، دەبێت زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە گرنگی بە بنەما ئیتیکیەکانی کاری ڕاگەیاندن بدرێت.