یانەی وەرزشی دهۆک پشتیوانی خۆی بۆ لەیلا زانا ڕاگەیاند

یانەی وەرزشی دهۆک بە دروشمی”لەیلا خۆشەویست و شکۆی ٧٠ ملیۆن کوردە تەنها نییە” یارییەکەی دەسیتپێکرد و خەڵکی کوردستان لەهەموو توێژەکاندا پێشوازییان لێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

 لە ڕۆژی ١٦ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا لە یاری نێوان بورساسپۆر و سۆماسپۆر، بەشێک لە هاندەرانی فاشیست بە درووشمی ڕەگەزپەرستانە، سیاسەتمەداری کورد لەیلا زانایان بە ئامانج گرت.

 

 کاردانەوەکان و هەڵوێستەکان دژی هێرشە ڕەگەزپەرستییەکان بۆسەر وڵاتپارێزان و ژنانی چالاکوان و ئازادیخوازەکانی کورد بەردەوامە.

 

یانەی وەرزشی دهۆک وەک پشتیوانییەک لە سیاسەتمەدار لەیلا زانا  یارییەکەی بە دروشمی”لەیلا خۆشەویست و شکۆی ٧٠ ملیۆن کوردە تەنها نییە” دەستپێکرد.