یانەی وەرزشی دهۆک پشتیوانی خۆی بۆ لەیلا زانا ڕاگەیاند
یانەی وەرزشی دهۆک بە دروشمی”لەیلا خۆشەویست و شکۆی ٧٠ ملیۆن کوردە تەنها نییە” یارییەکەی دەسیتپێکرد و خەڵکی کوردستان لەهەموو توێژەکاندا پێشوازییان لێکرد.
ناوەندی هەواڵ
لە ڕۆژی ١٦ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا لە یاری نێوان بورساسپۆر و سۆماسپۆر، بەشێک لە هاندەرانی فاشیست بە درووشمی ڕەگەزپەرستانە، سیاسەتمەداری کورد لەیلا زانایان بە ئامانج گرت.
کاردانەوەکان و هەڵوێستەکان دژی هێرشە ڕەگەزپەرستییەکان بۆسەر وڵاتپارێزان و ژنانی چالاکوان و ئازادیخوازەکانی کورد بەردەوامە.
یانەی وەرزشی دهۆک وەک پشتیوانییەک لە سیاسەتمەدار لەیلا زانا یارییەکەی بە دروشمی”لەیلا خۆشەویست و شکۆی ٧٠ ملیۆن کوردە تەنها نییە” دەستپێکرد.