ئاغنێس تشا، چالاکوانی بزوتنەوەی دیموکرسی ئازادکرا

لە دوای ئەو چالاکیانەی بزوتنەوەی دیموکراسی و ئاغنێس تشاو ئەنجامیاندا، ئەو ژنە چالاکوانە لە ساڵی ٢٠١٩ دەستگیرکرا، ئەمڕۆ بە بڕیاری دادگا ئازادکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ١٢ی حوزەیران، چالاکوانی دیموکراسی "ئاغنێس تشاو" لەلایەن دەسەڵاتدارانی هۆنگ کۆنگەوە ئازادکرا، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی شەش مانگ لە زیندانی ژناندا دەستبەسەر کرابوو.

ئاغنێس تشاوی چالاکوان، تەمەنی ٢٤ ساڵە و لە بەرواری ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ بەهۆی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت دەستگیرکراوە، لەوکاتەی خۆپیشاندان ڕوویدا دژ بە حکومەتی هۆنگ کۆنگ.

 

ئەو چالاکوانە لە تەمەنی ١٥ ساڵیەوە دەستی بە چالاکی کردووە، چەندین جار دەستگیرکراوە، کە دواینیان بە گوومانلێکردنی بووە کە پیلانگێڕی لەگەڵ هێزە بیانییەکان ئەنجام دابێت، لە ساڵی ٢٠١٨وە دەسەڵاتداران قەدەغەیانکردووە بەشداری هیچ چالاکیەک بکات.

 

لەوکاتەی خۆپیشاندانەکانی هۆنگ کۆنگ دەستی پێکرد لە ساڵی ٢٠١٩ وەک ڕێپێوانێکی ئاشتیانە بوو دەستگیرکرا، لەو باوەڕەدا بوون ئەو چالاکوانە ڕووبەڕووی دادگایەکەی نادادپەروەرانە بکرێتەوە، سەرەڕای ئەوە حکومەت ئەو یاسایەی ڕەت کردەوە کە بۆ گرتنی چالاکوانان دەریانکرد، بەڵام هێرشەکانی پۆلیس توندتر بووەوە و خۆپیشاندەران زیاتر وەڵامی تاکتیکەکانی پۆلیسیان دەدایەوە.

 

پاش گەورەبوون و فراوانبوونی خۆپیشاندانەکانی بزوتنەوەی دیموکراسی، دادگای پەکین یاسای ئاسایشی نەتەوەیی سەپاند، کە هەر کەسێک ناڕەزای یاخود داوای جیابوونەوە بکات لە حکومەت یاخود کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجامبدات بەتاوان هەژمار بکرێت و دەستگیر بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدابوو کە حکومەتی چین لە ساڵی ١٩٩٧ ئەو بڕیارەی دەرکرد کە ڕێگە بە ئازادی چالاکوانان بدرێت بەڵام دواتر بڕیارەکەی پێشێلکرد.