لە هەولێر دەستڕێژی گولـلە لە سێ کەس دەکرێت

شەوی ڕابردوو لە شەقامی ٦٠ مەتری هەولێر دەستڕێژی گولـلە لە سێ کەس دەکرێت و بەهۆیەوە دوو پیاو کوژران و ژنێکیش برینداربوو.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو لە شەقامی ٦٠ مەتری دوو تۆمەتبار کە بران، دەستڕێژی گولـلە لە خوشکێک و هاوژینەکەی و کەسێکی دیکەن دەکەن، لە ئەنجامدا دوو پیاو بەناوی ا. ت. ح و ك. ق. ع کوژران و ژنێکیش بە ناوی ج. ح. م بریندار بوو.

 

تیمەکانی پۆلیش لەکاتی خۆیدا گەشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە، پۆلیسی هەولێر ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی تۆمەربارەکان دەستڕێژی گولـلەیان لە خوشک و دوو کەسی دیکە کردووە.

 

ئاماری کوشتن لە هەرێمی کوردستان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین خوشک لەلایەن برا، مێرد و کەسوکاریانەوە دەکوژرێن، یاخود دەستڕێژیان لێدەکرێت لە شوێنە گشتییەکاندا، وەک ئەو ڕووداوەی لە مانگی تشرینی یەکەم/١٠ لە چوارقوڕنە ژنێکی ٣٥ ساڵ لەلایەن هاوژینەکەیەوە لەناو بازاڕدا دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و بریندار بوو.

 

ت.پ