لە هەولێر ئاگر لە کامپی ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کەوتەوە
بەڕێوەبەرایەتى بەرگریى شارستانى هەولێر ڕایگەیاند لە شارەدێی دارەتوو، ئاگر لە کامپێکى ئاوارەکانى ڕۆژئاواى کوردستان کەوتەوە،کامپەکە هاوڵاتیانى عەفرینى تێدایە.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتى بەرگریى شارستانى هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە شارەدێی دارەتوو، ئاگر لە کامپێکى ئاوارەکانى ڕۆژئاواى کوردستان کەوتەوە، کە هاوڵاتیانى عەفرینى تێدایە و بەهۆیەوە هەشت خێمەى دانیشتوانەکەى سووتاون.
هەتا ئێستا زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
ت.پ