یادی ئیلهام مەرزوقی بە سیمینارێک کرایەوە

بۆ ڕێزلێنان لە چالاکوانی کۆچکردوو ئیلهام مەرزوقی، کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس سیمینارێکی لە سەر "مافی ژنان لە چوارچێوەی ئیمپریالیزم و پیاوسالاریدا" سازکرد، کە بریتی بوو لە گفتوگۆی بەرفراوان لەگەڵ خوێندکاران سەبارەت بە جیهانگیری و دەسەڵاتی پیاوسالاری.

نەزیهە بوسەعیدی

 

تونس-بەشداربووانی کۆبوونەوەکە دووپاتیان کردەوە، کە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیمپریالیزم کە هاوبەشە لەگەڵ سیستەمی پیاوسالاریدا، سیستەمێک کە ڕەنگدانەوەی پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتییە کە ژنان دەقۆزێتەوە، پێویستی بە پێکهێنانی بەرەیەکی فێمینیستی یەکگرتوو و فرانتەیشناڵ هەیە کە بە شێوەیەکی هاوئاهەنگ کاربکات بۆ تێپەڕاندنی ئەو پارچەپارچەبوونەی کە خزمەت بە هەوڵەکانی ئیمپریالیزم دەکات بۆ ژێردەستەکردنی ژنان.

 

لە چوارچێوەی زانکۆی فێمینیستی ئیلهام مەرزوقی، کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس ”ATFD” ١٥ی نیسان لە کۆلێژی زانستە یاسایی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە تونس، وەک یادی خوالێخۆشبوو ئیلهام مەرزوقی و ڕێزلێنانێک، سیمپۆزیۆمێکی لەسەر "مافی ژنان لە چوارچێوەی ئیمپریالیزم و پیاوسالاریدا"  سازکرد.

 

چالاکوانان ئاماژەیان بەوەدا، کە ئەو کۆبوونەوەیە ڕێزلێنانێک بوو بۆ میراسی هەمیشەیی ئیلهام مەرزوقی، کە باوەڕی بە بزووتنەوەیەکی فێمینیستی زیندوو هەبووە، دیوارەکان تێدەپەڕێنێت و ژیان لە باوەش دەگرێت کە بیرکردنەوە بە کردار بەرز دەبێتەوە، شیکردنەوە بە پراکتیزە و یادەوەری بە دڵسۆزی، ئەوان جەختیان لەسەر گرنگی بیری فێمینیستی پراکتیکی کردەوە کە پردێکی تیۆری ”شیکاری و بیرکردنەوە” لەگەڵ بەکارهێنانی پراکتیکی ”کردەوە و پراکتیک” دەکات، بەمەش میراسی چالاکوانی کۆچکردوو ئیلهام مەرزوقی بەردەوام دەبێت.

 

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە باسیان لە پرسە جیۆپۆلەتیکییەکانی ئێستا کرد، شیکارییەکی ڕەخنەگرانەیان بۆ ڕۆڵی ئەمریکا لە ململانێ نێودەوڵەتییەکان پێشکەش کرد، ئەو سیاسەتانەی کە پەیڕەو دەکرێن بە هێرشێکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر مافی گەلان بۆ چارەنووسی خۆیان پێناسە کرد.

 

”هێرش بۆ سەر مافی گەلان”

حەفیزە شقیر، شارەزای یاسایی و لێکۆڵەر لە وتەکانی دەستپێکیدا وتی: ئەمریکا سیاسەتی "دەستدرێژی" لە بەئامانجکردنی گەلاندا پەیڕەو دەکات، ئاماژەی بە هەوڵە بەردەوامەکان کرد بۆ سڕینەوەی مافی چارەی خۆنووسینیان، هەروەها ئەمە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە جیهان لە بەرامبەر ئەو دڕندەییانەی کە سیستەمی ئیمپریالیزمی جیهانی ئەنجامی دەدات، بێدەنگ وەستاوە.

 

ڕوونیکردەوە، کە سیستەمی نێودەوڵەتی ئێستا بەبێ هیچ ڕەچاوکردنی یاسا و ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان کاردەکات، هەروەها ئاماژەی بە ڕێزنەگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پراکتیزەکردنی سیاسەتەکان بەبێ ڕێگری یاسایی، ڕەخنەی لە نەبوونی هیچ بڕیارنامەیەکی ڕوون و پتەوی نەتەوە یەکگرتووەکان گرت کە لە دژی ئەم دەستدرێژییە نێودەوڵەتییە کە یەکەمجار ژنان دەکاتە ئامانج.

 

هەروەها ڕەخنەی لە سەرهەڵدانی ئیمپریالیزم گرت لەسەر حیسابی یاسای نێودەوڵەتی و ئاماژەی بەوەدا، کە سیستەمی نێودەوڵەتی لە ئێستادا ڕووبەڕووی جددیترین تاقیکردنەوەی خۆی بووەتەوە لە ماوەی دەیان ساڵدا، چونکە زیادەڕەوی سیاسی و سەربازی زاڵە بەسەر گۆڕەپانی جیهانیدا، بە پشتگوێخستنی بنەمای مافی چارەی خۆنووسینی گەلان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پراکتیکە ئیمپریالیستیانەی کە ئێمە شاهیدین، لە چوارچێوە یاسایی و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان تێدەپەڕێنن، ڕەنگدانەوەی دۆخێکی ئانارشی جیۆپۆلەتیکییە کە بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ دەخات، بە نەبوونی ڕێگرییەکی نێودەوڵەتی کاریگەر، جیهان وردە وردە دەگۆڕێت بۆ گۆڕەپانێک کە مافە بەدەست هێنراوەکان لە ژێر قورسایی هێزی زیادەڕەویدا دەڕووخێن، ئەمەش کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم بابەتە، هەروەها دابەزینی پێوەرە مرۆیی و یاساییەکان، کە ئێستا لە ڕۆژی ڕووناکدا لە نێوان بێدەنگییەکی جیهانی تێکدەردا پێشێل دەکرێن.

 

لە چالاکییەکەدا شایەتحاڵی ئامادەبوونێکی ئەکادیمی دیار بوو، کە حەفیزە شەقیر، شارەزای یاسایی و توێژەر و درە مەحفوز، کۆمەڵناس و چالاکوان ڕێبازی شیکاریی قووڵیان بۆ دۆخی ئێستا پێشکەش کرد، گفتوگۆکە بەسەر دوو تەوەری سەرەکیدا دابەشکرا، ڕێبازێکی یاسایی کە باس لە ماف و پێشێلکارییەکانی ژنان دەکات کە لە ناوچە جێناکۆکەکاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، هەروەها ڕێبازێکی کۆمەڵایەتی کە شیکاری کاریگەریی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان و بارودۆخی دەوروبەری لەسەر ژنان دەکات لە کاتی قەیرانەکاندا.

 

”وێرانکردنی چەمکە سیاسییەکان”

ئەحلام بوسروال، ئەندامی کۆمەڵەکە وتی: دانیشتنەکە تیشک خستە سەر پرسە ڕەگەزیەکان، بە تایبەتی جەخت لەسەر دۆخی ژنان لە کاتی ململانێکان و شەڕەکاندا کرایەوە، لە چوارچێوەی پەیوەندی ئەکادیمی لەگەڵ پرسە هەنووکەییەکان.

 

لە چوارچێوەی دیالۆگ لەگەڵ خوێندکاران جەختی لەوە کردەوە، کە دانیشتنەکە تیشک خرایە سەر سادەکردن و ڕوونکردنەوەی چەمکە سیاسی و کۆمەڵایەتییە سەرەکییەکان و کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانیان لەسەر پرسەکانی ژنان، دیارترینیان جیهانگیری و ئیمپریالیزم و چۆنیەتی داڕشتنی ڕاستی ژنان لە وڵاتانی تازەپێگەیشتودا، ئەمە جگە لە پیاوسالاری و ڕۆڵی لە بەهێزکردنی پێشێلکارییەکان لە قۆناغەکانی ناسەقامگیریدا.

 

دانیشتنەکە بە گفتوگۆی زیندوو لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆ تایبەتمەند بوو، کە ڕەنگدانەوەی دینامیزمی کەشی ئەکادیمی تونس و توانای هەڵمژینی و شیکردنەوەی وتاری فێمینیستی هاوچەرخ بوو، هەروەها بەشداربووان جەختیان لە ڕاستی ئەو پێشێلکارییانە کردەوە کە ژنان تووشی دەبن لە ژێر ڕۆشنایی شەڕەکانی ئێستادا، جەختیان لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی ئەم گفتوگۆیانە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری خوێندکاران لە مافەکانی مرۆڤ و پرسە فێمینیستەکان کردەوە.

 

”زیندانیکردنی ژنان لە نەخوێندەواری و پەراوێزخستن”

درە مەحفوز، کۆمەڵناس و چالاکوان، تیشکی خستە سەر پەیوەندی نێوان ڕزگاری کۆمەڵایەتی و ڕووبەڕووبوونەوەی هەژموونی جیهانی، بە تایبەتی لە بەرامبەر نیوکۆلۆنیالیزمدا، هەروەها جەختی لە گرنگی هاودەنگی بەکۆمەڵ کردەوە وەک دوا ڕێگا کە خەباتی بەکۆمەڵ چیتر تەنها بژاردەیەکی تاکتیکی نییە، بەڵکو پێویستییەکی بوونییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژیی کۆمپانیا فرنتیشناڵیەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە سەرچاوەی گەلان دەڕژێنن.

 

ئاماژەی بە هاوپەیمانی ئیمپریالیزم لەگەڵ "دەسەڵاتدارەکان" کرد، میکانیزمەکانی ئیمپریالیزمی سەردەمی شیکردەوە و وەک بەکارهێنانی پراکتیکی بەرژەوەندییە تەسکەکان لە ڕاستیەکی نایەکساندا پێناسەی کرد، هەروەها ئەم هێزانە لەبری هەوڵدان بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگەکان، بە غەریزەیی لایەنگری ئەو کەسانە دەکەن کە خاوەنی دەسەڵات و کاریگەرین، ئەم لایەنگرییە خۆبەخۆ نییە، بەڵکو ستراتیژییەکە بە ئامانجی دەستکاریکردنی پلەبەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ئێستا و قووڵکردنەوەی نایەکسانییەکانی نێوان ژن و پیاو بۆ ئەوەی وەک ئامرازی کۆنترۆڵکردنیان بقۆزنەوە.

 

ئەو ئیمپریالیزمی بەراورد کرد بە داگیرکاری کۆن و فەرەنسی و وتی: هەردووکیان "باوەڕی بەکارهێان"یان هەیە، هەروەک چۆن داگیرکاری بە ئەنقەست ژنانی لە زیندانی نەخوێندەواری و پەراوێزخستندا هێشتەوە، ئەو درێژەی بە ئیمپریالیزمدا دا کە ئەمڕۆش هەمان ڕێگا دەگرێتەبەر، چونکە گۆڕینی ژنان بۆ "بریکاری ئەرێنی" لە کۆمەڵگەدا نوێنەرایەتی هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەو زلهێزانە، هەروەها ئیمپریالیزم بەدوای گۆڕانکاری ئەرێنیدا ناگەڕێت، بەڵکو سوود لە بەردەوامبوونی دۆخی ئێستا ،نایەکسان و پارچەپارچە، کە ئاسانکاری دەکات بۆ چوونە ناو جومگەکانی کۆمەڵگە و دەستکاریکردنی بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی پێش هەموو شتێک.

 

جەختی لەسەر پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی "تۆڕە نێودەوڵەتییە" ڕێکخراوەکان کردەوە، کە ناتوانرێت لە ڕێگەی هەوڵی تاکەکەسی یان پەرش و بڵاوەوە بەدەستبهێنرێت، بەڵکو پێویستی بە بونیادنانی تۆڕێکی هاوپشتی نێودەوڵەتییە کە پرسەکانی یەکسانی کۆمەڵایەتی لەگەڵ خەباتی ئابووریدا تێکەڵ بکات، ئەمەش تاکە ڕێگایە بۆ دروستکردنی هاوسەنگی هێز کە ڕێگە بە کۆمەڵگەکان بدات خۆیان لە چنگی وابەستەیی سەردەمی ڕزگار بکەن.