ناڕەزایەتی بە کۆمەڵ لە ناو زیندانی ورمێ بەهۆی خراپی کوالێتی خۆراک

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نزیکەی ٤٩ زیندانی لە باڵی پارێزراوی "إرشاد" زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕەتیانکردەوە کە نانی نیوەڕۆ بخۆن، بەهۆی تێکچوونی کوالیتی خۆراک و بۆنی ناخۆشی پێناسەیان کردووە.

ناوەندی هەواڵ

دەستبەسەرکراوانی چەند زیندانێکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەستکەوتنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی خۆراکدا، ڕووبەڕووی کێشە و گرفتی زیاتر دەبنەوە، لە نێوان ئەو ڕاپۆرتانەی کە ئاماژە بە دابەزینی کوالیتی ژەمەکان و بەرزبوونەوەی نرخی ئەو شتانە دەکەن کە لە فرۆشگاکانی خۆراکی زیندانەکاندا بەردەستن.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، هەر ٤٩ بەندکراو کە لە باڵی پارێزراوی ”إرشاد” زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراون،ڕەتیان کردەوە کە ژەمی نیوەڕۆ بخۆن بە بە ئاماژەدان بە "بۆنی ناخۆش" و خراپی کوالیتی خۆراکەکە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەم ڕەتکردنەوەیە بەشێک بووە لە ناڕەزایەتییەکی بەکۆمەڵ دژی تێکچوونی بارودۆخی خۆراک لەناو زیندانەکەدا، ئەوەشی خستۆتەڕوو، کوالیتی خۆراک لە زیندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا سکاڵای زۆری زیندانیان بووە و لە چەند مانگی ڕابردوودا دۆخەکە خراپتر بووە.

هەندێک سەرچاوە جەخت کەوە دەکەنەوە، کە کوالیتی و بڕی ژەمەکان لە زیندانەکاندا لە سەرەتای ململانێکانی ئەم دواییە دابەزیوە و لە هەندێک حاڵەتدا ژەمەکانی ئێوارە بەهۆی خراپی کوالیتییانەوە بە کردەوە بووەتە شتێکی نەخوراو.

هاوکات زیندانییەکان ناچارن خواردن لە فرۆشگاکانی زیندان بکڕن بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییەکانیان، ئەم کانتینانە بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخەکانیان بەخۆیەوە بینیوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە زیندانییەکان ڕووبەڕووی کێشەی دارایی بوونەتەوە، خێزانەکانیان ناتوانن پاڵپشتی ئابوورییان بۆ دابین بکەن، بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم دۆخە وایکردووە بەشێک لە زیندانییەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییە سەرەتاییەکانیان خەبات بکەن و لە هەندێک حاڵەتیشدا ناچارن بەرگەی برسێتی بگرن.