یادکردنەوەی ئەکین وان و سیاسەتی سیستەمی باوکسالاری لەسەر جەستەی ژن
پێکدادانەکانی جیهان دەریئەخەن کە جەستەی ژن وەک ئامرازی ترساندن بەکاردێت. ئەم ڕاستییە سیاسییە لە ۱۰ی ئابی ۲۰۱٥دا بە نیشاندانی جەستەی ڕووتی ئەکین وان لە ڤارتۆ دەرکەوت، و ئیمڕۆ تێکۆشانی ئەو بووەتە هێمای خەباتی ژنان دژ بەم سیاسەتە
ساریا دەنیز
ناوەندی هەواڵ – کەم تا زۆر هەر بوارێکی جیهان بووەتە گۆڕەپانی پێکدادان. لەم شوێنانەشدا ئامانجی یەکەم دیسانەوە جەستەی ژنە. ئەم هەڵوێستە دڕندانەیەی کە لەلایەن سیستەمی باوکسالارییەوە پەرەی پێدراوە، ڕێگەیەکی ترە بۆ ڕەواکردنی توندوتیژی، سەرجەم ڕەفتارە نائەخلاقییەکان، یان سزادان و شەرمەزارکردنی ئەو کۆمەڵگەیەی کە هێرشی کراوەتەسەر. هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر جەستەی ژن لە ڕابردووەوە تا ئێستا بەردەوامە.
هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا و توندوتیژی لەسەر ژنان
هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیاش جیاواز نەبوو. هەرچەندە ئیمڕۆ هێرشەکانی سەر ژنان لە غەززە شەرمەزار دەکرێن، بەڵام چەند ساڵێک بەرلەئێستا لەم ئاخانەدا ڕووداوی هاوشێوە ڕوویان دا. توندوتیژیی ڕەگەزی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجام دەدرێت، بە ڕووداوی جۆراوجۆر لە زیندانەکانەوە بگرە تا بنکەکانی پۆلیس و گۆڕەپانەکانی جەنگ دەركەوتووە.
بەڵام، نیشاندانی جەستەی ڕووتی ئەکین وان (کەوسەر ئەلتوورک) لە ڤارتۆ بە شێوەیەکی دیار ئاشکرای کرد کە جەنگ چۆن دەکرێت لە ڕێگەی جەستەی ژنەوە بگوێزرێتەوە بۆ ئامرازێکی دەسەڵات و ترساندن. هەرچەندە بە نیشاندانی جەستەی ئەکین وان پەیامێک بۆ کۆمەڵگە نێردرابێت، بەڵام ئەوە وەک یەکێک لە وێنە هەرە شۆککەرەکان لە مێژووی پێکدادانەکانی تورکیادا لە یادگەی کۆمەڵگەدا نەخشێنراوە.
ئەو پێکەنینە هەرە لەپڕوژانە بوو…
لە کۆڕەبەند و ئەم سەردەمەی کە پرۆسەی ئاشتی تێیدا تاوتوێ دەکرێت، ئەزموونەکانی ئەکین وان زیاترن لە دانوستاندنێک لەسەر کێ ڕاستە. ئەوان نموونەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی جەنگن؛ نیشاندانی چۆنیەتی شێوەدانی کۆمەڵگەن لەلایەن ستەمەوە، کاریگەری جەنگ لەسەر ژنان و چۆنیەتی گۆڕینی جەستەی ژن لە ڕێگەی پێکدادانەوە بۆ گۆڕەپانێکی سیاسی.
یادکردنەوەی ئەکین وان و وتەی هەڤاڵەکانی
ئەو لەلایەن هەڤاڵانی جەنگی خۆیەوە بەم وتانە دەگێڕدرێتەوە: هەڤاڵ ئەکین وان پێکەنینە هەرە لەپڕوژانەکە بوو… ئەگەر لێی نزیک ببیتەوە، ڕووبەڕووی دڵێکی پڕ لە خەم و ئازار دەبیتەوە. ئەو دڵخوازەی ئێمە بوو. شەهیدبوونی لە ڤارتۆ، ئاشکراکردنی ڕووخسارە دڕندەکەی سەردەستەیی پیاوان بوو. ئەوەی لە جەستەی بەنرخی ئەو دەردەبڕدرا، مەزنی بەرخۆدان و کەرامەت بوو.
هەمیشە نموونەیەکە
لە گەنجییەوە، ئەکین وان لە بەرامبەر سیاسەتەکانی ئاسیمیلاسیۆندا بێدەنگ نەبوو. لە تەمەنی بیست ساڵیدا، ڕووی کردە چیاکان. ئەکین وان لە هەر شوێنێک بووایە، بە تەواوی هێزی خۆیەوە جەنگی کرد و گەلێک جەنگاوەری پەروەردە کرد. ئەو لە ڕیزەکانی ئازادیدا نە تەنها بە چەکەکەی، بەڵکو بە تێکۆشانی ئایدیۆلۆژی و چالاکانەی خۆی بە هەمان شێوە نموونە بوو. بۆ ماوەی نۆ ساڵ وەک فەرماندە خزمەتی کرد. لە ۱۰ی ئابی ۲۰۱٥دا لە ناوچەی گومگوم (ڤارتۆ)ی موش لە پێکدادانێکدا گیانی لەدەستدا. بەسەر کۆچی ئەکین واندا ۱۱ ساڵ تێپەڕی.
هێمای تێکۆشانی ئازادی
لەو ۱۱ ساڵەی کە تێپەڕین، تێکۆشانی ئەو هەرگیز لەبیر نەکراوە و بەرخۆدانی بووەتە هێما ،تێکۆشانی ئەکین وان، کە لە یادگەماندا ماوەتەوە، بووەتە هێمایەکی بەهێزی تێکۆشان بۆ ئازادی و کەرامەت لە بەرامبەر بەکارهێنانی جەستەی ژنان بۆ بێدەنگکردن و چەوساندنەوە. یادکردنەوەی ئەکین وان ئیمڕۆ بە مانای یادکردنەوەی بەردەوامی تێکۆشانی ژنان دێت بۆ ئازادی لە بەرامبەر جەنگ و هر جۆرە زۆردارییەک.