ئادار خۆی کوشت و دایکیشی کە لەڕێی گۆڕەکەی ون ببو، دۆزرایەوە
شەوی ڕابردوو کچێک بە ناوی "ئادار وەلید" لە دهۆک خۆی کوشت و بەیانی ئەمڕۆ دایکی ئەو کچە کە ویستویەتی سەردانی گۆڕەکەی بکات دیار نەمابوو، دواتر توانراوە بدۆزرێتەوە.
ناوەندی هەواڵ
هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لەوبارەیەوە لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوک بلاویکردەوە، دوای ئەوەی کە شەوی رابردوو کچێکی تەمەن ٢١ساڵ بەهۆی نەخۆشییەکی درێژخایەنەوە لە دهۆک خۆی کوشت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دایکی ئەو کچە رۆشتبووە گۆڕستان و ماوەی ١٠ کاتژمێر دیار نەمابوو، دواتر بە یارمەتیی پۆلیس لە رۆژئاوای دهۆک دۆزرایەوە.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی هەرێم، لە ماوەی ٤ مانگی سەرەتای ئەمساڵ ١٤ کچ و ژن لە پارێزگای دهۆک خۆیان کوشتووە.