وەزیری ژنان: ڕێگای یەکسانی بە ئەرکی پەروەردەکردنی ژنان دەستیپێکرد

وەزیری ژنانی تونس پێیوایە خوێندنی ئیجباری وایکردووە ژنان لە تونس بتوانن بەشداری لە بنیاتنانی بناغەکانی دەوڵەتی نەتەوەیی بکەن و مافەکانیان بەدەست بهێنن.

تونس- وەزیری خێزان، ژنان، منداڵان و بەساڵاچووان، ئەمال بێلحاج موسا، دووپاتیکردەوە کە بەرنامەی "رائدات" هەوڵدەدات یەکسانی و دەرفەتی یەکسانی نێوان ڕەگەزەکان دابنێت، جەختیشیکردەوە کە بەهێزکردنی ئابووری ژنان دەروازەیەکی سەرەکییە بۆ پاراستنیان لە هەموو لایەنەکانی لاوازی و نایەکسانی و توندوتیژی.

ئامال بێلحاج موسا وه‌زیری خێزان و ژنان و منداڵ و به‌ساڵاچووان لەمیانی بەشداریکردنی لە یەکەمین کۆڕبەندی عەرەبی بۆ یەکسانی، کە لە عه‌ممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو، رایگەیاند، ڕێگای یەکسانی لە قۆناغی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی نەتەوەییەوە دەستی پێکردووە، بە تایبەتی لەگەڵ ئەو پەروەردە ئیجباریەی کە یەک لەسەر سێی بودجەی بۆ تەرخان کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕێگاکە بەردەوام بووە لەگەڵ بەهێزکردنی قۆناغ بە قۆناغی یاسادانان کە مافەکانی ژنان گەرەنتی دەکات، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم جۆرە بەهێزکردنە بەردەوامە لە گەیشتن بە ئاواتەکانی لەگەڵ دیدگای بەردەوامی دەوڵەت لەسەر پرسی ژنان و خەباتی بەردەوامی کۆمەڵگای مەدەنی بۆ یەکسانی کە واتە زیاتر لە نوێنەرایەتی و ڕەفتار و عەقڵیەتەکاندا دزە دەکات.

ڕوونیشی كردەوە كە ئەم زەمینە بەپیتە كە بە پەروەردە و یاسای كەڵەكەبوو بەدەست هاتووە پێویستی بە بەهێزكردنی ئابووریش هەیە، بەو پێیەی بەهێزكردنی خۆڕاگری و بەهێزكردنی ژنان لە ڕووی ئابوورییەوە دەروازەیەكی سەرەكییە بۆ پاراستنیان لە هەموو لایەنەكانی ناسكی و نایەكسانی و توندوتیژی.

وەزیرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرنامەی نیشتمانی بۆ کارگێڕی ژنان و وەبەرهێنانی جێنده‌ری"رائدات" کە تونس لە هەشتی مانگی ئازاری ڕابردوو دەستی بە جێبەجێکردنی کرد کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ژنان، یەکێکە لەو میکانیزمانەی کە تونس بە ئامانجی دامەزراندنی یەکسانی و دەرفەتی یەکسان لە نێوان ژنان و پیاوان و پێشخستنی کارگێڕی ژنان وەک رێبازێکی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی ئابووری و چارەسەرکردنی دەرکەوتنی جۆراوجۆره‌كانی لاوازی بۆ گروپە گه‌وره‌كانی ژنان لە هەموو ویلایەتەکانی تونس و لە بوارە یەکەمایەتییەکاندا گرتۆته‌به‌ر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرنامەی "رائدات" کاردەکات بۆ پشتگیریکردنی پڕۆژە داهێنەرەکانی ژنان و کچان لە کەرتە بەڵێندەرەکان و دروستکردنی نەوەیەکی نوێی دامەزراوەی ژنان بۆ تەرخانکردنی توخمەکانی گەشەپێدانی گشتگیر و دادپەروەرانە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم بەرنامەیە دەکەوێتە چوارچێوەی ئەو ئامانجانەی کە ئامانجیان لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری ژنانه‌، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پله‌ی به‌رزتران هه‌یه‌، كه‌ له‌ كۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا گەیشتە ٣٨.١% بە بەراورد بە ١٥.٧% بۆ پیاوان.