ئاهەنگەکانی نەورۆز بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا دواخرا
ئاهەنگی نەورۆز لە چەند شارێکی ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا دواخرا.
ناوەندی هەواڵ
کۆمیتەی ئامادەکاریی نەورۆز ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە ئاهەنگەکانی نەورۆز دواخراون.
ئەو شارانەی ئەمڕۆ ٢١ی ئادار نەورۆزیان تێدا بەڕێوەدەچێت بریتین لە دێرک، گیرکێ لەگی و عامودا.
ئەو شارانەی بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا ئاهەنگی نەورۆزیان لێ دواخراوە بریتین لە قامیشلۆ، حەسەکە، دربەسی، ترپەسپی و تل تەمر لە ٢٤ی ئاداردا نەورۆز لەو شارانە بەڕێوەدەچێت.