وەزارەتی ژنان، خێزان و منداڵانی تونس دەست بە دیالۆگ دەکەن دژی توندوتیژی

وەزارەتی ژنان، خێزان و منداڵانی تونس بڕیاریانداوە دەست بە دیالۆگی نێودەوڵەتی بکەن لە دژی زیادبوونی توندوتیژی دژ بە ژنان . وەزیری ژنان، خێزان و منداڵانی تونس، ئیمان هۆیمێل رایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان ئەوەی لەدەستبێت ئەنجامی دەدەن.

تونس

 

وەزارەتی ژنان و خێزان و منداڵانی تونس بڕیاریانداوە کە بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان دیالۆگ بکەن، بەپێی بەیاننامەیەکی وەزیری ژنان و خێزان و منداڵانی تونسی، ئیمان هۆیمێل، لەگەڵ نوێنەرانی حکومەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی ژنان دا گفتوگۆ دەکات، جەختیشی لەسەر گرنگیی کارکردن لەسەر کۆمەڵگە دەربارەی توندوتیژی کردەوە و توندوتیژی دژ بە ژنانی بە "برینێکی خوێناوی" پێناسە کرد.

 

 بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژ بە ژنان، ١٣ی ئاب، ڕۆژی نەتەوەیی ژنان دوای پیرۆزباییی دەستدەکرێت بە هەنگاوی بەرەنگاربوونەوە بکرێت.