خێزانی خوێندکارە رفێندراوەکانی نەیجیریا داوای هاوکاری دەکەن
لە شاری دامیشییە لە نەیجیریا، کەسوکاری ئەو ١٢١ خوێندکارەی کە رۆژی دووشەممە لە قوتابخانەیەکی هەرێمی کادونا لە لایەن گرووپێکی چەکدارەوە رفێنران، گردبوونەتەوە و لە حکومەت توڕەن کە تا ئێستا نەیتوانیوە گرووپە چەکدارەکان بوەستێنێت.

ناوەندی هەواڵ
لینوس بۆنێت، دایکی یەکێک لە رفێنراوەکان دەڵێت: "حکومەت بەرپرسیارێتی ئەوەی لە ئەستۆدایە کە لەم وڵاتەدا بمانپارێزێت، بەڵام ئێمە هیچ پاراستنمان نەبینیوە، تکایە دەمانەوێت حکومەتەکەمان باشتر بێت و منداڵەکانمان بۆ بگەڕێنێتەوە."
جۆن جۆزێف بەڕێوەبەری کۆمەڵەی کرستیانەکانی نایجیریا دەڵێت، "پێویستە حکومەت بەئاگابێتەوە و پرسی ئەمنی بە جیددی وەربگرێت، لە سەرانسەری وڵات خەڵک رفێندراوەو ئەمڕۆ راپۆرتمان پێگەییشتووە کە نزیکەی ٣٠ کەس کوژراون، تەنیا لەم وڵاتە وایە، ٣٠ کەس دەکوژرێن و کەسیش ئاگای لێنییە، وەک بڵێی هیچ نەبووە."
لە نەیجیریا ژمارەیەکی زۆری قوتابخانەکان لە ترسی گرووپە چەکدارەکان داخراون، دوای ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ بۆکۆ حەرام ٢٧٦ خوێندکاری کچی رفاند، رفاندنی بە کۆمەڵی خوێندکاران لەو وڵاتە ئەفریقییە بووەتە دیاردەیەکی باو.