کۆنفڕانسی کۆمیتەی تەندروستی مەخموور کۆتایی هات
پێنجەمین کۆنفڕانسی کۆمیتەی تەندروستی مەخمور کە دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، بە هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرایەتیی نوێ کۆتایی پێهات.
مەخموور
کۆنفڕانسی کۆمیتەی تەندروستی ئەمساڵ بە دروشمی " بوندیاتنانی نەتەوەیەکی دیموکراتیک بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروستە" لە ماڵی گەل بە ئامادەبوونی ٩٠ نوێنەر دەستیپێکردو ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو کە بە هەڵبژاردنی بەرێوەبەرایەتیی نوێ کۆتایی هات، پاش تەواوبوونی کۆنفڕانسەکە نوێنەرانی ئامادە لەسەر گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد "عەبدوڵا ئۆجەلان" قسەیان کرد، لە دووەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا خەباتی دوو ساڵ گفتوگۆی لەسەر کراو بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی نوێ کە لە ١٠ کەس پێکهاتووەو دەبێت دوو ساڵ خەبات بکەن بڵاوکرایەوە.
"بێدەنگیی بە واتای هاوبەشییە"
پاش وتەی نوێنەرانی ئامادەبوو دەربارەی گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ، وتەیەک لە لایەن ئشلیک ئەندامی کۆمیتەی تەندروستی خوێندرایەوە و وتی :" دەبێت ئێمە بزانین ئیتر بێدەنگی بەواتای هاوبەشیی لەو گۆشەگیرییە دێت، بۆ هەڵوەشاندنەوەی دیواری زوڵم و سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕاڵی خەبات و تێکۆشان دەکەین، ڕێبەر ئاپۆ هەموو ژیانی خۆی بۆ ئازادیی و گەلەکەی فیدا کرد".
"ئیتر کاتی ئازادکردنی ئاپۆیە"
تیشکخرایە سەر ئەرکی وڵاتانی نێودەوڵەتی کە مافی مرۆڤ بپارێزن و ئاماژە بەوەکرا، بە سەدان کەسی گیراو ئەمڕۆ لەناو زیندانەکان بۆ ئازادی ئۆجەلان تێدەکۆشن، چەندین جار بانگمان لە دەزگای مافی مرۆڤ کردوە بەڵام بێدەنگن، ئێمە وەک کۆمیتەی تەندروستی لە کامپی شەهید رۆستەم جودی بانگ لە تەواوی گەلی کورد و کەسانی ئازادیخواز و گەنجان و کەسانی دیموکرات دەکەین بێدەنگ نەبن و ئێمە وەک کۆمیتەی تەندروستی بۆ ١٤ی تەمووز بانگەواز دەکەین لەبەر ئەوەی بێدەنگی ئێمە هاوکاریی دوژمنە بۆ شەڕی سەر کوردستان".
کۆنفڕانسی کۆمیتەی تەندروستی بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ، شەهید نامرن" کۆتایی هات.