وۆرکشۆپێکی یاسایی لە مەغریب ئاسۆی دامەزراندن بۆ ژنان لە بارودۆخێکی سەختدا دەکاتەوە

دەستپێشخەرییەکانی بەهێزکردنی ئابووری وەک پەنجەرەیەکی هیوا بۆ هەزاران ژن کە بەدوای سەربەخۆیی داراییدا دەگەڕێن سەرهەڵدەدەن، لەنێوان ئاڵەنگاری نەخوێندەواری و بێکاری و ئابووریی نافەرمیدا، سیستەمی خۆبەخشی هەل بۆ ژنان دەڕەخسێنێت.

حەنان حارت

 

مەغریب-لە هۆڵێکی سادە لە بارەگای کۆمەڵەی نادا بۆ چاکسازی ژنان، کە دەکەوێتە ناوچەی عەین حەرودە لە جەرگەی شاری کەنار دەریای محەمەدی لە باکووری ڕۆژئاوای مەغریب، نزیکەی ٢٠ ژن کۆبوونەوە بۆ بەشداریکردن لە وۆرکشۆپێکی پەروەردەی بە ناوی "خۆبەڕێوەبردن: ڕێبازی ژنان"، بۆ بەهێزکردنی ئابووری.

 

ئەو کۆبوونەوەیە کە لە لایەن کۆمەڵەی نادا ڕۆژی ٢١ی تەمووز ڕێکخرابوو، بەشێکە لە زنجیرە وۆرکشۆپی یاسایی و ئابووری بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی ژنان و بەهێزکردنیان بۆ دەستڕاگەیشتن بە بازاڕی فەرمی کار.

 

وۆرکشۆپەکە تیشکی خستەسەر سیستەمی "خۆبەڕێوەبەری" لە مەغریب وەک دەروازەیەکی ئاسانکراو بۆ دانپێدانانی یاسایی بە چالاکییە تاکەکەسییەکان، داپۆشینی تەندروستی و سەلماندنی داهاتی فەرمی، بەڵام دەستڕاگەیشتن بەم سیستمە بۆ زۆرێک لە ژنان ئاڵۆزە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی نەخوێندەواری یاسایی و دیجیتاڵی و نەبوونی هۆشیاری دارایی.

 

لە ماوەی دوو کاتژمێردا، ئاسانکاران هەوڵیان دا چەمکە کارگێڕی و داراییەکان سادە بکەنەوە، هەنگاوەکانی ناو تۆمارکردن لەسەر پلاتفۆرمی فەرمی، سوودەکانی سیستەمی باج ڕوون بکەنەوە، هەروەها ئامۆژگاری پێشکەش بکەن بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەیەکی سادە و بەردەوام.

 

وەفا جەمیل، چالاکوان وتی: ئەم وۆرکشۆپە تەنها مەشق و خولی پەروەردەی نییە، هەوڵێکی ڕاستەقینەیە بۆ دەرهێنانی ژنان لە سووڕی بێ توانایی و بەرەو سەربەخۆیی ئابووری، زۆرێک لە بەشداربووان تەنانەت کەمترین زانیاری یاسایی یان تەکنیکییان نییە، هەندێکیشیان نازانن چۆن بەڵگەنامەیەکی فەرمی واژۆ بکەن، لێرەدایە کە خولی پەروەردەی دێتە ئاراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕێگەی ئەم دەستپێشخەرییەوە، کۆمەڵەکە پشتگیری لەو ژنانە دەکات کە دەیانەوێت لەڕێگەی چالاکییە ئابوورییە سادەکانەوە بارودۆخەکانیان باشتر بکەن، کە زۆرجار بە شێوەیەکی نافەرمی ئەنجامدەدرێن وتی: ئێمە ژنانی خەباتگێڕمان لەو بوارەدا دۆزیەوە کە بەدوای قازانجدا نین بەڵکو بژێوییەکی شایستەن، زۆرێکیان منداڵ پەروەردە دەکەن و بە نهێنی کاردەکەن بەبێ پاراستنی یاسایی، دەمانەوێت ئەو ئامرازانەیان پێبدەین کە لەسەر پێی ڕاست دەستپێبکەن.

 

وەفا جەمیل ڕوونیشیکردەوە کە ئەو بیرۆکەیە لەسەر بنەمای گۆڕینی ئەو لێهاتووییانەی ژنانە کە بە فەرمی دانپێدانانیان پێنەدراوە، وەک چێشت لێنان و چنین و بازرگانی سادە، بۆ پڕۆژەی تۆمارکراوی یاسایی، خۆبەڵێندەر تەنها پرسێکی یاسایی نییە، بەڵکو دانپێدانانی کۆمەڵایەتییە، بە ژنانی وت: تۆ کەسێکی پیشەیی و بەرهەمداریت، زۆرینەی ژنان لە پشتیوانی گشتی بێبەشن، چونکە لە دەرەوەی سیستەمی یاساییدان، ئێمە ئەم بەربەستە دەشکێنین، هەنگاو بە هەنگاو.

 

لە وۆرکشۆپەکەدا تیشک خرایە سەر ڕاستی ژنان لە ناوچەکانی وەک شەلالەت، هەرێمێک کە ڕێژەیەکی بەرزی ژنانی تێدایە لە دۆخە بێ تواناکاندان، ئەم ژنانە زۆرجار بە ڕەچەڵەک گوندنشینن و بەدەست چەند ئاستێکی نەخوێندەوارییەوە دەناڵێنن، ئەمەش ئازاریان بۆ چەوساندنەوە زیاد دەکات لە نەبوونی ڕێنمایی یاسایی و پەروەردەیی.

 

کۆبوونەوەکە بە بەڵێنی کۆمەڵەی بەدواداچوون لەسەر بنەمای سروشتی ئەو چالاکییانەی کە ژنان بەنیازن ئەنجامی بدەن، کۆتایی هات. هەروەها کۆمەڵەکە کاردەکات بۆ بەستنەوەی سودمەندان بە دەستپێشخەرییە ناوخۆییەکان لە بوارەکانی دارایی و بازاڕکردن بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی ئەو پڕۆژانەی کە چاوەڕوان دەکرێت دەستپێبکرێن.

 

سەرەڕای سادەیی ئامرازەکان، ئاڵەنگاریەکە هەر وەک وەفا جەمیل وتی: بۆ گۆڕینی بێ توانایی بۆ هەل و پێویستی بۆ پڕۆژەیەک، لە ڕێگەی بەهێزکردنی یاسایی و مرۆییەوە کە ڕێز لە شکۆی ژنان و مافی داهاتوویەکی دڵنیا بگرێت.