ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین تاوانی جەنگە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین لە کاتی شەڕی ئەم دواییەی ئیسرائیل و ئێران بە "پێشێلکارییەکی ڕاستەوخۆی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی" ناوبرد و ڕایگەیاندووە کە پێویستە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە بکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

 ئەمڕۆ ٢٢ی تەمووز، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێکی ووردی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: هێرشە ئاسمانییە بە مەبەستەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین لە تاران، کە لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ دەستیپێکرد، پێشێلکارییەکی ڕاستەوخۆی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیە  و پێویستە وەک تاوانی جەنگ   لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت

بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوە  ووردەکانی ڕێکخراوەکە و وێنەی مانگی دەستکرد و ڤیدیۆی پشتڕاستکراوە و چاوپێکەوتن لەگەڵ شایەتحاڵەکان و خێزانی زیندانییەکان و پارێزەرانی  مافی مرۆڤ، دیاری کراوە کە سوپای ئیسرائیل چەندین هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی زیندانی ئێڤین ئەنجامداوە. ئەم هێرشانە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل و وێرانکارییەکی بەرفراوان کە لانیکەم لە شەش جێگای کۆی زیندانەکاندا بوە. هێرشەکان لەکاتی ئەرکی فەرمی  و لەوساتەدا  ڕوویانداوە کە شوێنە جیاجیاکانی زیندانەکە پڕبوون لە زیندانی و سەردانکەر.

بەپێی ڕاپۆرتە فەرمیەکان، لە هێرشەکاندا لانیکەم ٨٠ هاوڵاتی مەدەنی لەپیاوو ژن  و منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵانیش  کوژراون لە باڵەخانە سەرەکیەکانی زیندانەکە، لەوانە دەروازەی سەرەکی، بەشی کارگێڕی، بەشی کەرەنتینە، کلینیکی پزیشکی، چێشتخانەی ناوەندی، بەشی ڕاگرتنی زیندانیانی ژن وپیاو ، هەروەها ژوورە  تاکەکەسیەکانی بەشی ٢٠٩، کە زیندانیانی ژێر چاودێری وەزارەتی ئیتلاعات تێیدا دەست بەسەرن، زیانێکی زۆریان پێگەیشتوەوبەتەواوی وێران بون

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا وتی: هێرشەکە لەکاتی جێ بەجێ کردنی ئەرکی بەڕێوەبەری وئاساییدا ڕوویداوە،لە کاتێکدابەشێکی زۆری  زیندانەکە پڕبوون لە خەڵکی سڤیل وسەردانیکەر، دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشەکە سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە زیندانەکەی کردووەتە ئامانج، هەروەها بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل لە سۆشیال میدیا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئەو کارە دەربڕی.

بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشانازییەوە باسیان لەوهێرشە ئامانجادارە کردوبە گورزی کاریگەر بۆسەر هێمای چەوسانەوەی گەلی ئێرانیان پێناسە کرد ، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر "ئامانجێکی گرنگ" لەدژی خواستەکانی ڕژێم و دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی لە ناو جەرگەی تاران، لەنێویاندا زیندانی ئێڤین، هەروەها وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل  گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە پێدەچێت بە شێوەیەکی دیجیتاڵی دەستکاری کرابێت و پڕوپاگەندەی ئەوەی کرد کە هێرشەکە وەڵامێکە بۆ کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی خەڵکی مەدەنی، سوپای ئیسرائیلیش هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە زیندانی ئەویندا "نەیارەکانی رژێم" دەست بەسەردەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن بەپێ ی ئەوئۆپەراسیۆنەهەواڵگریەی کەلەوزیندانە ئەنجام دراوە.