نەتەوە یەكگرتووەكان داوای هەڵگرتنی دەستبەجێی گەمارۆكانی سەر غەززە دەكات

دەزگای فریاگوزاری و كاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین "UNRWA" بۆ كۆتایهێنان بە برسێتی، داوای لابردنی گەمارۆی ئیسرائیل لەسەر كەرتی غەززە دەكەن.

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای فریاگوزاری و كاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین "UNRWA" سەبارەت بە گەمارۆكانی سەر غەززە و چوونە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەكان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، لەلایەن هەندێك لە هاوكارەكانی لە ناوچەكە پەیامی نائومێدییان پێگەیشتووە سەبارەت بە واقیعی برسێتی لە كەرتی غەزە، پێویستە ئەو گەمارۆیەی، كە بەسەر كەرتی غەززەدا سەپێندراوە هەڵبگیرێت و ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەكان بدرێت، بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكان.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو گەمارۆیەی، كە ئیسرائیل لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردووەوە بەسەر كەرتی غەززەدا سەپاندویەتی، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك “چل هێندە”.

 

تییدا هاتووە: داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین، كە گەمارۆی سەر غەززە هەڵبگرێت و ڕێگە بە هاتنە ژوورەوەی یارمەتییەكان بە سەلامەتی و بە قەبارەیەكی بەرفراوان بدات.