واژۆکان ئاڕاستەی وەزارەتی ڕۆشنبیری کران

کەمپەینی یەکڕیزی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاری، ٢٤٥ واژۆی ئاڕاستەی وەزارەتی ڕۆشنبیری کرد، بڕیاریشە ئاڕاستەی چەند لایەنێکی دیکەشی بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

کەمپەینی "یەکڕینی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاری" دوێنێ سێ شەممە لە نوسینگەی سەرەکی وەزارەتی ڕۆشنبیری لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی، ٢٤٥ واژۆیان ڕادەستی بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە ئەم واژۆییانە دژی بازرگانیکردنن بە ژنان، لە فیلم و دراما و ڕیکلامە و دەزگا ڕاگەیاندنەکانە، تا سنورێکی بۆ دابنرێت.

 

بڕیاریشە ئەو واژۆییانە ئاڕاستەی هەریەک لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری کۆمەڵایەتی بکەن، کە لە ڕۆژی شەشی ئەم مانگەوە کەمپەینەکە ڕاگەیەندرا و دەستیان بە کۆکردنەوەی واژۆکان کردووە.

 

لینکی ڕاگەیاندنی کەمپەینەکە: https://jinhaagency.com/so/actual/content/view/2747?page=5

 

ت.پ