پارێزەرێک بەهۆی تەقینەوەی غازەوە گیانی لەدەستدا

بە هۆی تەقینی غازێک لە شاری سلێمانی، پارێزەرێکی داکۆکیکار لە مافی ژنان دوێنێ شەو گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی شەممە ٦ی شوبات، بە هۆی تەقینی بتڵی غازەوە لە ماڵەکەیدا سۆما کامیل بەسەختی بریندار بووە، خێزانەکەی بۆ چارەسەر بردوویانە بۆ وڵاتی تورکیا، بەڵام شەوی ڕابردوو بە هۆی سەختی برینەکەیەوە کۆچی دوایی کرد.

لە ئێستاشدا هێناویانەتەوە بۆ شاری سلێمانی، هێشتا نەنێژراوە، بڕیارە لە گۆڕستانی کەڵەکن بەخاک بسپێردرێت.

 

پارێزەر سۆما کامیل تەمەن ٢٥ ساڵ دانیشتووی شاری سلێمانییە، ماوەی سێ ساڵە کاری پارێزەری دەکات و داکۆیکاری مافەکانی ژنان بووە، هاوسەرگیری کردووە، هاوسەرەکەشی وەک خۆی پارێزەرە.

 

ت.پ