ناوەندی مشتەنوور بەهۆی بۆردوومانەکەوە ناتوانێت خزمەت بکات

ناوەندی تەندروستی مشتەنوور کە ڕۆژانە خزمەتگوزاری بێبەرامبەر بۆ ٥٠٠ کەس دابین دەکات، بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ناتوانێت خزمەت بکات و پزیشکان و نەخۆشەکانی ناوەندەکە دەڵێن: دەوڵەتی تورکیا بووەتە هۆی ئەوەی سەدان کەس لە چارەسەر بێبەش بن.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، دەوڵەتی تورکیا چوار جار ناوەندی تەندروستی مشتەنووری لە گەڕەکی شەهید خەبات لە کۆبانێ بۆردوومان کرد، ئەو ناوەندەی کە ڕۆژانە خزمەتی ٥٠٠ نەخۆشی لە کۆبانێ و ناوچەکانی دەکرد بە تەواوی وێران بوو.

 

بەپێی ڕاپۆرتی دەستەی تەندروستی سەبارەت بە بەئامانجکردنی ناوەندی تەندروستی، زیانەکان بە بەهای ٢٠٠ هەزار یۆرۆ بووە، بیناکە و جێگای نوستنی نەخۆشەکان و دەرمان و ئامێرەکانی تۆمارکردن و ئامێرەکانی هەواگۆڕین و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن وێران بوون، ناوەندەکە بەشی ناوخۆیی، ژنان، منداڵان، شەکرە، نەخۆشی دەروونی و بەشی فریاکەوتنی تێدابوو، لە ناوەندەکە ٦  ژوورو هۆڵێک، ٤ ژوور و هۆڵێک لە بەشی دەروونی و هۆشیاری، ٤ ژوور و سالۆنێک لە بەشی شەکرە، ٣ ژوور لە بەشی ژنان، ژوورێک و شوێنێک بۆ پاراستنی دەرمان، ژووری لۆجستی، ژووری بەڕێوەبردن، بەشی فریاکەوتن، ٣ ژوور بۆ هێزەکانی پاراستن هەن.

 

دەستەی تەندروستی کانتۆنی فورات لە ئێستادا هەوڵی بنیادنانەوەی ناوەندی تەندروستی مشتەنوور دەدات، سەبارەت بە کاریگەرییەکانی وێرانکردنی ناوەندی مشتەنوور، پزیشک و ئەو نەخۆشانەی چارەسەریان بۆ دەکرا لێدوانیان دا.

 

"٥٠٠ نەخۆش، کە زۆربەیان منداڵن، لە خزمەتگوزاری بێبەشکراون"

پزیشک ئەڤین خەلیل کە ماوەیەکی زۆرە لە ناوەندی مشتەنوور کار دەکات، وتی: لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دەوڵەتی تورکیا چوار جار ناوەندی مشتەنووری بۆردوومان کرد، کە لە ئەنجامدا بە تەواوی لە خزمەت وەستا، چەندین بەشی وەک؛ ناوخۆیی، ژنان، منداڵان، شەکرە، نەخۆشی دەروونی، بەشی فریاکەوتن هەبوون، ڕۆژانە لانیکەم ٥٠٠ نەخۆش لە ناوەندی کۆبانێ و گوندنشینەکانی سەردانیان دەکردو چارەسەر دەکران، لەبەر ئەوەی خزمەتگوزاری و دەرمان بێبەرامبەر بوون هەمووان ڕوویان تێدەکردین، وەک کادرەکانی ناوەندەکە بە دڵسۆزییەوە کارمان دەکرد، لە ئێستادا رەوشێکی سەخت هەیە لەناو نەخۆشەکاندا، بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، هەندێکیان دەتوانن حەبەکانیان لە دەرمانخانەکانی دەرەوە وەربگرن، بەڵام تەنها بۆ دەرمانی ئەنسۆلینمان تەنها لای ئێمە هەبوو، ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە ئەنسۆلین هەیە لە ئێستادا ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبنەوە، هەروەها، بۆ منداڵان، زۆرترین ژمارەی منداڵان لە ڕۆژێکدا هەبوو، نزیکەی ٣٠٠ منداڵ دەهاتن بۆ ناوەندەکە، منداڵەکان لە بەشی تەندروستی دەروونی و هتد چارەسەر کراون. بە شێوەیەکی جیاواز بۆ بەشی لیشمانیا، ئەوان تەنها بۆ نەخۆشی لیشمانیا چارەسەر دەکران و ئێستا ناتوانن بەردەوام بن لە چارەسەرەکانیان.

 

"ژیانی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە مەترسیدایە"

پزیشک ئەڤین خەلیل ڕایگەیاند، ئەگەری کۆمەڵکوژییەکی گەورە هەبوو و وتی: هەموو مانگێک دەرمانەکانمان نوێ دەکردەوەو کاتێک ناوەندەکە بۆردوومان کرا، هەموو دەرمانە نوێیەکانمان هێنابوو، کەواتە هەموو دەرمانەکان، ژوورەکان، ئامێرەکانی تەنگەنەفەسی، جێگای مانەوە، کورسی، ئامێرەکانی دڵ، هتد. بە تەواوی وەستاون و چیتر بەکارناهێندرێن، بۆ ئەم زیانە داراییە گەورەیە، لیژنەی تەندروستی و ڕێکخراوی MDM کە پاڵپشتی پزیشکی دەکات ئەزموونیان کردووە، لە ڕۆژی بۆردوومانەکەدا پشوو بوو، ئەگەر نا، کۆمەڵکوژییەکی گەورە ڕوویدەدا، لەگەڵ ٧٥ کارمەند و ٥٠٠ نەخۆش، کە هەریەکەیان کەسێکی دیکە دەهێنن. زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بەهۆی بۆردوومانەکەوە کاریگەرییان لەسەر دەبوو.

 

"لە بارێکی قورسی ئابووری دەرباز بووین"

سەدیقە خیلۆ، یەکێک لەو ٥٠٠ نەخۆشە و منداڵەکانی کە لە ناوەندی مشتەنوور چارەسەریان بۆ کراوە، وتی: کاتێک منداڵەکانم نەخۆش بوون، بە سووکی یان توند، دەستبەجێ دەمبردن بۆ مشتەنوورو لەوێ چارەسەر دەکران، هەم پزیشکەکان زۆر بە مرۆڤانە مامەڵە لەگەڵ خەڵک دەکەن و هەم دەرمانەکان بێبەرامبەرن، دەتوانم دڵنیا بم کە باشترین دەرمانن، بە تایبەتی، دەرمانی هەوکردن زۆر باش بوو کە دەستبەجێ کاریگەری لەسەر منداڵان هەبوو، ناوەندی مشتەنوورهەروەها ڕێککەوتنی خۆی لەگەڵ باشترین پزیشکانی کۆبانی واژۆکرد کاتێک دووگیان بووم، سەردانی بەشی ژنانم کرد، وای لێکردم ئامادەبم بۆ لەدایکبوون و منداڵەکانم تەندروست بن، وەک دەزاندرێت، سووریا لە دۆخێکی ئابووری سەختدایە، بۆیە ئەم ناوەندە شوێنێکی زۆر باش بوو بۆ ئێمەی هاوڵاتیان بۆ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی.

 

"دەوڵەتی تورک دەیەوێت کۆچ بکەین"

 

سەدیقە خیلۆ لە کۆتایی قسەکانیدا ئامانجی دەوڵەتی تورکیای بۆ وێرانکردنی ژێرخانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەم شێوەیە هەڵسەنگاند و وتی: بەئامانجگرتنی ناوەندی مشتەنوور ڕووداوێکە کە هەموو خەڵکی کۆبانێ شایەتی بۆ دەدەن، ئەمە یەکەم جار نییە کە ئەم ڕووداوە ڕوودەدات، پێش ئەوە دەوڵەتی تورکیا نەخۆشخانەی کۆڤید-١٩ی بۆردوومان کرد،  وەک کۆمەڵگەیەک ئەم هێرشانە بەم شێوەیە هەڵدەسەنگێنین؛ دەوڵەتی تورک بە بەئامانجکردنی شوێنەکانی خزمەتگوزاری کۆچ بکەین، وێرانکردنی ژێرخانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بڕینی ئاوی فورات و شەڕی تایبەتی بەکارهێندراو، قسەکانمان پشتڕاست دەکاتەوە، بەو هێرشانە دەوڵەتی تورکیا ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەمانی وێران کردووە، بەتایبەتی تاکە ناوەند کە خزمەتگوزاری تەندروستیمان بۆ دابین دەکات.