ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە ڕێگەیەک بۆ زیادبوونی توندوتیژی لەسەر ژنان
زۆرێك له وڵاتانی جیهان به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگه‌یاند، ئه‌م دۆخه كاریگه‌ری نه‌رێنی لەسەر كۆمه‌ڵگا به گشتی و ژنان بە تایبەت دانا و بووە هۆکاری زیادبوونی توندوتیژی بۆ سەر ژنان. ناوه‌ندی هه‌وڵ
زۆرێك له وڵاتانی جیهان به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگه‌یاند، ئه‌م دۆخه كاریگه‌ری نه‌رێنی لەسەر كۆمه‌ڵگا به گشتی و ژنان بە تایبەت دانا و بووە هۆکاری زیادبوونی توندوتیژی بۆ سەر ژنان.
ناوه‌ندی هه‌واڵ
له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به هۆی جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، توندوتیژییه‌كان له خێزانه‌كاندا بەتایبه‌ت بۆ سه‌ر ژنان و منداڵان زیادیكرد، له هه‌مانكاتدا ده‌ستدرێژی جه‌سته‌یی وه‌كو دیارترین حاڵه‌تی توندوتیژی ده‌ستنیشان كرا، جیا له توندوتیژی جه‌سته‌یی چه‌ندین حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر ژنان و منداڵان ئه‌نجام درا.
له‌م چوارچێوه‌دا ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ستنیشانی كردووه كه توندوتیژی بۆ سه‌ر ژنان له كاتی قه‌یرانه‌كان، وه‌كو شەڕ، كاره‌ساتی سروشتی و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا، دوو به‌رامبه‌ر زیاد ده‌كات، بە جۆرێک لە سێ ژن یه‌كێكیان ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه.
جیاوازی ڕێژه‌ی توندوتیژییه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین، دواتر پەرەسەندنی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە تەواوی جیهاندا و نەبوونی ڤاکسینێک بۆ ڤایرۆسەکە، ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی وه‌كو باشترین ڕێباز بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئه‌م په‌تایه دیاریکرد.
به پێی ڕاپۆرتی نهتەوهیهكگرتووهكان له ساڵی ٢٠٢٠ یه‌ك له سێ به‌شی ژنانی جیهان ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی جه‌سته‌یی و جنسی بوونەتەوە، ئه‌مەش كاریگه‌ری ده‌روونی و جه‌سته‌یی بۆ سەر ژنان لێکەوتەووە، له كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له حه‌فته‌ی یه‌كه‌مه‌وه له دوای بڕیاری کەرەنتینە حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی بۆ سه‌ر ژنان له سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئه‌وروپا ٣٠٪زیادی كرده‌وه، له ئه‌رجه‌نتین ٢٥٪، له سەنگافور ٣٥٪ههروهها له ئه‌ڵمانیا توندوتیژی خێزانی ١٠٪ زیادی كرد، له چین كه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئه‌م په‌تایه ده‌بینرێت حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی خێزانی له مانگی شوباتی ٢٠٢٠ سێ به‌رامبه‌ری زیادكردووە به‌راورد له‌گه‌ڵ ٢٠١٩.
له سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی، له تونس له ساڵی ٢٠٢٠ توندوتیژی له به‌رامبه‌ر ژنان پێنج ئەوەندەی ساڵی پێشووتر زیادی كردووە، له مه‌غریب توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر ژنان له‌لایه‌ن هاوسەرەکانیانەوە ٩١٪ زیادی كردووه، هه‌روه‌ها توندتیژی خێزانی ٤.٤٪ زیادی كردووه.
له لوبنان ته‌نیا له مانگی مارسی ٢٠٢٠ ڕێژه‌ی په‌یوه‌ندییه تهلهفونییهكان به‌و هێڵە تهلهفۆنییانەی تایبەت کرابوون بە توندوتیژی خێزانی ١٠٠٪ بووه.
له عێراق ڕێژه‌ی توندوتیژی خێزانی له ٣٠ بۆ ٥٠ له سه‌دی زیادی كردووە، له میسر ڕێژه‌كه دوو به‌رامبه‌ر زیادی كرده‌وه و زیادبونی ڕێژه‌ی سكاڵاكان گه‌یشته ٨٥٪.
له توركیا به هۆی بڕیاری کەرەنتینە ڕێژه‌ی تاوانی توندوتیژی خێزانی زیادی کردووە، له ئه‌سته‌مبوڵ به ڕێژه‌ی ٣٢٪ به‌راورد بە ساڵی ٢٠١٩ زیادیکردووە، هه‌ندێكیان گه‌یشته حاڵه‌تی کوشتنی ژنان، بۆ نمونە له مانگی مارسی ساڵی ٢٠١٩ زیاتر له ١٨٠٠ تاوانی توندوتیژی خێزانی تۆمار كراوه، لە کاتێکدا له مانگی مارسی ٢٠٢٠ گه‌یشته ٢٤٩٣ حاڵه‌تی توندوتیژی.
له‌و كاتێكدا كه توندوتیژییه‌كان به هۆی کەرەنتینە له دژی ژنان فراوانتر بوو، ئه‌مینداری گشتی نهتەوهیهكگرتووهكان (ئه‌نتونیو گوتریشو) له پێنجی نیسانی ٢٠٢٠ بانگه‌وازییه‌كی جیهانی ڕاگه‌یاند بۆ پاراستنی ژنان لە ماڵەکانیاندا.
هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به هۆی به‌رزبوونی ئاستی توندوتیژیه‌كان له پشت دیواری ماڵه‌كانه‌وه له دژی ژنان و كەمبوونی زانیاری سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی توندوتیژییه‌كان ناوی ( په‌تای سێبه‌ری) یانیش توندی شاراوه لێ نا.
له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا توندوتیژی کەمتر بووە
به‌پێ لێكۆڵینه‌وه‌كان دووپاتكرایه‌وه ڕێژه‌ی توندوتیژییەکان له ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌راورد بە شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان كەمترن، به هۆی كەمبوونی ناكۆكی خێزانی و په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌بوونی خزمایه‌تی له نێوان خێزانه‌كان هه‌روه‌ها بوونی یاسای پاراستنی مافی ژنان، كه له ٢٠١٤ له دوای ڕاگه‌یاندنی خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموكراتی ده‌ركرا، كاریگه‌ری ئه‌رێنی داناوه و هۆکاربووە بۆ ڕێگری له زیادبوونی توندوتیژی له به‌رامبه‌ر ژنان.
هەوڵی ڕێکخراوەکان بۆ ڕێگری لە توندوتیژییەکان
له ئه‌نجامی زیادبوونی ڕێژه‌ی توندوتیژی بۆ سه‌ر ژنان، ڕێخراوه‌كانی ژنان و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌وتنه جموجۆڵ بۆ یارمه‌تیدانی ژنان، هه‌روه‌ها ده‌سپێشخه‌رییه‌كان له ڕێگای ته‌كنه‌لۆژیا و تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان فراوانتر بوون، ژماره‌یه‌ك له هێڵی ته‌له‌فۆنی تایبه‌ت بۆ تۆماركردنی سكاڵاكانی ژنان دانران، له‌م چوارچێوه‌دا نهتەوهیهكگرتووهكان بانگی له وڵاتان كرد، شوێنێک بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژییەکان دامه‌زرێنن وگرنگییهكی زیاتر به‌م بابه‌ته بده‌ن.
فه‌ره‌نسا ژماره‌ی ئۆژانس، بۆ ئه‌و ژنانه رووبه‌رووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه بە ناو (توندوتیژی ڕاگرن) چالاک کرا، هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆیی كریستوف كاستانیر، ههڵهمهتێكی ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی ژنان له ڕێگای ده‌رمانخانه‌كانه‌وه بتوانن سكاڵا پێشكه‌ش بكه‌ن، هاوکات له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه پێداچوونهوهییان بۆ كرا و به ڕێگای نامه‌ی ته‌له‌فۆنی پۆلیس سكاڵاكانی وه‌رده‌گرت.
ئوستورالیا ڕایگه‌یاند، سه‌د ملیون دۆلاری ئستورالی واتا ٦١ ملیون دۆلاری ئه‌مریكی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ته‌رخان كردووه هه‌روه‌ها هێڵی ته‌له‌فۆنی به‌و مه‌به‌سته چالاککردووە.
له لوبنانیش هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆیی ھێڵی ته‌له‌فۆنی ئۆژانسیان دانا و ڕێکخراوی ئه‌بعاد و كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی دیموكراتیك و ڕێخراوی كه‌فا به به‌رده‌وامی هاوکاری ژنانیان له ڕووی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاساییەوە دەدا، ڕێکخراوی ئه‌بعاد له ١٦ مانگی نیسانی ٢٠٢٠ هه‌ڵمه‌تێكدا داوای له ژنانی كرد له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كانیانه‌وه پانكارت هه‌ڵده‌نه‌وه كه ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی فریاكه‌وتن و وبانگه‌وازی له‌سه‌ر نووسرابێت.
له ئیسپانیا وه‌كو دووه‌مین وڵات بوو كه هه‌ره زۆرتر زیانی پێكه‌وتبوو به هۆی په‌تای كۆرۆنا، ته‌دبیری فرهتایبهتی گرته‌به‌ر به مه‌به‌ستی بهرەنگاربوونی توندوتیژییه‌كان له دژی ژنان، له ڕێگای به كارهێنانی ئامێره ئهلكترۆنییهكانهوه و نامه‌ی ئه‌لكترۆنی ژنانی بتوانن سکاڵا بكه‌ن.
ئه‌م دۆخه نەخوازراوەی بەهۆی كۆرۆناوه هه‌موو جیهانی گرتەووە، وای كرد له هه‌موو شوێنێك تیشك بخرێته سه‌ر دۆخی ژنان، له فه‌لستین ڕادیۆی ئێف ئهمێی ژنان شه‌پۆلێكی تایبه‌ت به دۆخی ژنان و كێشه‌كانیان له چوارچێوه‌ی په‌تای كۆرۆنا دیاری بکات، هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی (وڵات ئازاد، ژنانی ئازاد) خۆپێشاندانێكی له ڕێگای تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌نته‌رنێته‌وه به دروشمی 'هاتوهاوار له جیاتی بێده‌نگی' ساز كرد، ژنانی ده‌ستیان كرد به ده‌نگ ده‌رخستن له ڕێگای لێدانی مه‌نجه‌ڵ و ههوڵواسینی پانكارت له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌كانیانه‌وه، كه نووسرابوو وڵات ناتوانێ ئازاد بێت به‌بێ ئازاد بوونی ژنان.
هەروه‌ها ڕێکخراوی مه‌رای مه‌غریبی له ١٤ مانگی مارسی ٢٠٢٠ ماڵپه‌رێكی تایبه‌تی بۆ تۆماركردنی سكاڵاكانی ژنان و گوێگرتن له كێشه‌كانیانه‌وه به ناونیشانی (ڤیروسی كۆرۆنا- زانیاری و ڕێنمایی بۆ ژنانی قوربانی توندوتیژی) کردەووە، له ڕێگای ئه‌م ماڵپه‌ره‌وه ژماره‌یه‌ك له ده‌زگا و ڕێکخراوهكان بانگییان له ژنانی مه‌غریب كرد له كاتی ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندی به ژماره‌ی فریاكه‌وتن(٨٣٥٠) تایبه‌ت بکەن، یاخود له ڕێگای لینكی 'هه‌موومان له‌گه‌ڵتین' کە بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دامه‌زراوه سكاڵای خۆیان بكه‌ن، له هه‌مان چوارچێوه‌دا كۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌نگاری یه‌كسانی و هاوڵاتی پشتگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی بۆ ژنانی پێشكه‌ش كرد.
به‌ته‌نیا نیت
له تونس له دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توندوتیژییه‌كان له به‌رامبه‌ر ژنان كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی تونسی هه‌ڵمه‌تێك له ژێر ناوی 'به‌ته‌نیا نیت' ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی فریاكه‌وتن كه به‌ناوی ژماره‌ی سه‌وز ناسراوه له كاتی فه‌رمی كرا بە ٢٤ کاتژمێری، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كاروباری ژنان سه‌نته‌ری حه‌وانه‌وه‌ی ژنانی دامه‌زراند و بانگه‌وازی له هه‌موو هاوڵاتیانی كرد ئه‌گه‌ر گوێیان له ده‌نگی ژنان بێت كه ڕووبه‌رووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه، یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌نه‌وه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و ژنانه.
ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی عێراقی ههڵمەتێکیان له سه‌ر تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕاگه‌یاند، به ناونیشانی (خێزان ئامنه) به مه‌به‌ستی گوشاردانان بۆ سه‌ر كاربه‌ده‌ستان و بڕیارده‌ران له‌م وڵاته‌دا بۆ ته‌شریعكردنی یاسایه‌ك كۆتایی به توندوتیژی خێزانی بهێنێت، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌ت به تاوانه‌كانی توندوتیژی خێزانی و دامه‌زراندنی شوێنی بڕواپێكراو بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی ژنانێك كه ڕووبه‌رووی توندوتیژی بوونەتەوە، نمونه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌م توندوتیژیانه كچه گه‌نجی خه‌ڵكی نه‌جه‌ف (مه‌لاك زوبه‌یدی) یه‌كێك له قوربانیانی توندوتیژی بوو كه به هۆی ناكوكی له گه‌ڵ هاوسهرهكهیەوه به سوتاندن گیانی له ده‌ست دا.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه هێڵی ته‌له‌فۆنی نیشتیمانی بۆ توندوتیژی له زۆربه‌ی ولاته‌كان له ساڵی ١٩٩٦ وه دامه‌زراوه له ڕێگای ئه‌م هێڵه‌وه ئه‌و كه‌سانه ڕووبه‌رووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه یارمه‌تی ده‌درێن بۆ ڕزگاركردنیان به ڕێگای یاسایی و دابین كردنی په‌ناگه بۆ پاراستنی ژیانیان.
له سه‌رانسه‌ری جیهان و پێش هاتنی په‌تای كۆرۆنا توندوتیژی خێزانی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤه بووه،به‌ڵام ژماره و ڕێژه‌كانی توندوتیژی له دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر بووه، قه‌یرانه ههنووكییهكان له ئه‌نجامی په‌تای كۆرۆنا زەحمهتییان بۆ قوربانیانی توندوتیژی دروستكردووه كه بتوانن به ئاسانی داوای یارمه‌تییدان بكه‌ن، له كاتێكدا ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانن، به جۆرێك كه قه‌یرانێك بۆ سیسته‌می ته‌ندروستی له سه‌رانسه‌ری جیهانی دروستبووە بارییان گران بووه كه نه‌توانن یارمه‌تی ته‌ندروستی و ده‌روونی بۆ قوربانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.