لە ئەفغانستان کتێبخانەیەک بە ناوی ژنانی کوژراوەوە دەکرێتەوە

لە هێرشەکانی چەکدارانی تالیبان و داعش لە ئەفغانستان، بە دەیان ژن و منداڵ کوژراون، خێزانی خانم حسێنی و ڕاحیلە مونجی تەمەن ١٧ ساڵ کە لە یەکێک لە هێرشەکاندا کوژراون، بڕیاریان دا بە کردنەوەی کتێبخانەیەکی گشتی بۆ ئەو ژنانەی کۆمەڵکوژ کراون.

لە هێرشەکانی چەکدارانی تالیبان و داعش لە ئەفغانستان،  بە دەیان ژن و منداڵ کوژراون، خێزانی خانم حسێنی و ڕاحیلە مونجی تەمەن ١٧ ساڵ کە لە یەکێک لە هێرشەکاندا کوژراون، بڕیاریان دا بە کردنەوەی کتێبخانەیەکی گشتی بۆ ئەو ژنانەی کۆمەڵکوژ کراون.

ناوەندی هەواڵ

 

هەر بۆمبێک لە ئەفغانستان ڕووبەڕووی گەل بتەقێندرێت چەندین کارەسات دەخوڵقێنێت، هاوڵاتیان کەسوکاریان لەدەست دەدەن، ئەو ڕەوشەش چەندین ساڵە لەو وڵاتە بەردەوامە، ئەوەی ئەو کارەساتە بەسەر گەلی ئەفغانیدا دەخوڵقێنێت داعشە کە لەهەر فرسەتێکدا پشتێوانی چەکدارانی تاڵیبان دەکەن هێرش بکەنە سەر هاوڵاتیان، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧دا تاڵیبان ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی لەناو شاردا تەقاندەوە و لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا، لە ناویشیدا خانم حسێنی ٢٨ ساڵ بوو لە تەقینەوەکەدا گیانی لەدەستدا.

 

"ڕێگەیان نەدا ماتەمی بۆ بگێڕین"

حسێن ڕەزایی ٣٣ ساڵ کارمەندی دامەزراوەیەکی دەوڵەتە و دەستگیرانی نەجیبە حسێنی، کە یەکێکە لە ژنە کوژراوەکان لە تەقینەوەیەکی تاڵیبان لە کابول، ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەوەی دایک و باوکی ڕازی بکات تا هاوسەرگیری لەگەڵ نەجیبەدا بکات چووەتە ویلایەتی دایکوندی، بەڵام کاتێک نەجیبە لە تەقینەوەکەدا کوژرا نەیانهێشت من ماتەمی بۆ بگێڕم.

حسێن بە باسکردنی ژیانی دووبارە ئازارەکەی بەبیرهاتەوە و وتیشی "زۆر فشاریان کردە سەرم تا لەدوای نەجیبە ژیان بەردەوام بکەم"

 

کتێبخانەیەک لەسەر ناوی ئەو ژنانەی کۆمەڵکوژکران دروست دەکرێت

لە دوای ١٣ مانگ لەو ڕووداوە، چەتەیەکی داعش لە بەردەم قوتابخانەیەکدا کە تاقیکردنەوەی خوێندکارانی بۆ چوونە زانکۆ تێدا ئەنجام دەدرا خۆی تەقاندەوە و چەندین خوێندکار کە زۆربەیان ژن بوون بوونە قوربانی، لە نێویاندا خانم حسێنی و ڕاحیلە مونجی ١٧ ساڵ کە بچووکی ٩ خوشک و برا بوو، هەبوون، لە دڵی کەسوکاری کوژراواندا برینێک دروست بوو کە قەت ساڕێژ نابێت.

 

خێزانەکەی ڕەحیلە و خانم بۆ ئەوەی ئەو خەیاڵەی کە هەیانبوو پێکی بهێنن، هاتنە پاڵ یەک و بڕیاریاندا بە کردنەوەی کتێبخانەیەکەی گشتی بە ناوی ئەو ژنانەی کە لە هێرشەکاندا کوژراون.

 

سەرچاوە: NEWYORK TIMES

ت.پ