"شۆڕشی ئێمە درێژکراوەی شۆڕشی سوڵتان پاشا ئەترەشە"

لە نێو ئەو ناڕەزایەتییە بەردەوامەی کە ماوەی چەند مانگێکە لە شاری سوەیدای سووریا بەردەوامە، خۆپیشاندەران دوێنێ لە ساڵیادی کۆچی دوایی سوڵتان پاشا عەترەش، سەرکردەی 'شۆڕشی مەزنی سووریا'یان بەرزڕاگرت.

روشیل جونیور

 

سوەیدا- دوێنێ، خەڵکی شاری سوەیدای سووریا کۆبوونەوە و بەرەو شارۆچکەی قورەیە بۆ ئاهەنگ گێڕان بەڕێکەوتن، بە بۆنەی ٤٢ ساڵەی کۆچی دوایی سوڵتان پاشا عەترەش، سەرکردەی شۆڕشی گەورەی سووریا ژنان جلی باوی شاری سوەیدایان لەبەرکردوو، لەو ماوەیەدا داواکارییەکانیان بۆ ڕووخاندنی ڕژێم، ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان نوێکردەوە.

 

ئیلهام نبوانی لە بەردەم گۆڕی سوڵتان پاشا عەترەش وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا وتی: لە ساڵیادی کۆچی دوایی ڕێبەری شۆڕشی گەورەی سووریادا دەبێت هەڵوێستی باوباپیرانمان لەبیر بکەین کە بەرگریان لە خاکەکەیان کردووە دژی داگیرکەران، دووپاتی دەکەینەوە لەسەر بنەماکانی دەمێنینەوە و پارچە پارچەبوون ڕەت دەکەینەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ژن و پیاوە ئازادەکانی گۆڕەپانی کەرەمەن، شان بە شانی یەکتر دەوەستن، تا ڕزگاربوونیان لە ستەم و چەوساندنەوە بەدەستدەهێنن، بەڵێن بە گیانی باوک و باپیرانیان دەدەن کە پاشەکشە ناکەن تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت.

 

لینا حمدان لە وتارەکەیدا ڕوونی کردەوە، لێرەدا گەڕاونەتەوە بۆ لای سەرکردە، بۆ ئەوەی یادی بکەنەوە، شوێنپێی ئەو دەگرن، بۆ درێژەدان بە ڕێگای ئەو، و ئاگری شۆڕش هەڵبگرنەوە، شۆڕشێک کە لە مێژوەوە دەستپێکراوە و نەوە بۆ نەوە دەگوازرێتەوە.

 

نوجوود عەساف وتی: ئێمە هەمیشە لە بزووتنەوەکەدا ئامادەین، ئەمەش بۆ ئەوان شتێکی نوێ نییە، ژنان لە ڕۆڵی ڕێبەری شۆڕشی گەورەی سووریادا ئامادەبوون و ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لە ڕێکخستنەکاندا، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی پەیمان نوێ بکەینەوە تا سەربەخۆیی بەرامبەر ڕژێم بەدەست بهێنین.

 

 

یوسرا سەیفەدین، ڕوونی کردەوە کە ئەوان بۆ یادکردنەوەی کۆچی دوایی سوڵتان پاشا ئەترەش سەرکردەی شۆڕشی سووریا لەدژی فەرەنسییەکان کە لەماوەی ساڵانی ڕابردوو ڕوویداوە گردبوونەتەوە، وتیشی: ئێمە لێرەین بۆ یادکردنەوەی کۆچی دوایی سوڵتان پاشا ئەترەش، ئەمە شۆڕشی ئێمەیە لە دژی دەسەڵات و بەردەوام دەبین تا دەگەینە ئامانجمان.