تەرمی ژنێک لە هەولێر دۆزرایەوە
شەوی ڕابردوو تەرمی ژنێک لە هەولێر دۆزرایەوەو بە وتەی پۆلیسی هەولێر تەرمەکە لە نزیک تونێلی میراوە بوەو دوای لێکۆڵینەوە زانیاری زیاتر دەخەنەڕوو.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر تەرمی ژنێکیان لە نزیک تونێلی میراوە دۆزیوەتەوە کە لە سنوری بنکەی پۆلیسی باسرمەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر و ئاسایشی ھەولێر دەستیان کردوە بە لێکۆڵینەوەو لە ئایندەیەکی نزیکدا ووردەکاری زیاتر لەسەر رووداوەکە دەخەنەڕوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر، تا ئێستا ناسنامەی ئەو ژنەو بکوژو هۆکاری کوشتنەکەی نادیارە.