سپیدە فەرهان چالاکوان و خوێندکاری زانکۆ ئازاد کرا

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٥ی تەموز، سپیدە فەرهان، زیندانی سیاسی و خوێندکار، لە زیندانی قەرچەک ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی پارێزەری یەک دادگا، مستەفا نیلی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە سپیدە فەرهان لە زیندانی قەرچک ئازاد کراوە.

 

سپیدە فەرهان لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە کاتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی وڵاتی ئێران لە تاراندا دەستگیرکرا، پاش ماوەیەک لە ١٧ی شوباتی٢٠١٨دا بە کەفالەتی ٢٥٠ ملیۆن تمەن لە زیندانی ئەوین ئازاد کرا.

 

ئەو چالاکوانەی کۆمەڵگەی مەدەنی بەتۆمەتی "پشێوی دروستکرد و بەشداریکرد لە کۆبوونەوە نایاساییەکان " بە ساڵێک زیندانی و ٧٤ شەلاق و بە تۆمەتێکی دیکەی "بەشداربوون لە کۆبوونەوەکان لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی" بە پێنج ساڵ زیندان سزادراوە.

 

ت.پ