تۆمەتبارێکی توندوتیژی دژی ژن، ئەفسەرێکی پۆلیسی کوشت

تۆمەتبارێک کە توندوتیژی بەرامبەر هاوژینەکەی کردبوو، لەکاتی دەستگیرکردنیدا تەقەی کردوو سێ پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی برینداربوون و پۆلیسێکیش گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو مەفرەزەیەکی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە سلێمانی لە نوسینگەی ڕۆژهەڵات لەکاتی بەهانەوەچوونی ژنێک تەقەیان لێکرا.

 

ڕووداوەکە پێش کاتژمێر ١٠ شەو بووە، ژنێک لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان دەکات، لە کاتی چوونی مەفرەزەکە بۆ ناوچەکە لەلایەن هاوسەری ئەو ژنەوە تەقە لە مەفرەزەکە دەکرێت، لە ئەنجامدا سێ پۆلیس بریندار دەبن.

 

هەروەها پۆلیسێکیش بە پلەی نەقیب بە ناوی "محەمەد لەتیف" دەکوژرێت، دواتر هەر شەوی ڕابردوو لە ناوچەی قەرەداغ تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا.