تێکدانی وێنای ژن لە ڕاگەیاندنەکانەوە
دوای هەواڵی بڵاوبوونەوەی دەستگیرکردنی دزێک کە بڕی ٢٢ هەزار دۆلاری لە ماڵێکدا دزیووە، کە ژن بووە، دەزگا ڕاگەیاندنەکان مانشێتەکانیان بۆ هەواڵەکە یەکپارچە بووە مانشێتی دزیکردنی ژنێک. ناوەندی هەواڵ
دوای هەواڵی بڵاوبوونەوەی دەستگیرکردنی دزێک کە بڕی ٢٢ هەزار دۆلاری لە ماڵێکدا دزیووە، کە ژن بووە، دەزگا ڕاگەیاندنەکان مانشێتەکانیان بۆ هەواڵەکە یەکپارچە بووە مانشێتی دزیکردنی ژنێک.
ناوەندی هەواڵ
لەگەڵ ئەوەی سەدان دۆسییەی گەندەڵی لەم هەرێمەدا هەیە، ڕۆژانە چەندین هەواڵی دزیکردن دەبیسترێت، نوێترین نموونەش دۆسییەکەی سلێمان هەڵشۆییە، کە سەدان هەزار دۆلاری هاوڵاتیانی بردووە.
لە کاتی بڵاوبوونەوەی دۆسییەی دزینی بڕە پارەی هاوڵاتیان لەلایەن سلێمان هەڵشۆییەوە، هیچ یەک لە دەزگاکان لە مانشێتەکەیاندا ڕەگەزی دزەکە کە پیاوە نەیناکردە مانشێتی هەواڵەکانیان.
بەڵام پێچەوانەی ئەمە، لە کاتی بڵاوبوونەوەی هەواڵی دزیکردنی ژنێکی نیپاڵی لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە، هەر زوو مانشێتی سایت و دەزگا ڕاگەیاندنەکان بووە هەواڵی دزیکردنی ژنێک، ئەمەش ئەو ڕەگەز پەرستییەی بەشێک لە دەزگا ڕاگەیاندنەکان دەردەخات کە ژنان دەکەنە ئامانج.
دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەووە، کە کەسێک لە ٢٢ هەزار دۆلاری لە ماڵێکدا لە شاری سلێمانی دزیووە، دواتر هەڵهاتووە و دەستگیرکراوە، بەڵام هەر زوو ژن بوونی ئەو کەسە کرایە مانشێتی سەرەکی دەزگا ڕاگەیاندنەکان.